چاوپێكه‌وتنێكی رۆژمانه‌ی سه‌ن ده‌ركه‌وتووه زیۆنا 39 ژنی هێناوه و 94 منداڵی لێیان هه‌یه و 33 كچه‌زا و كوڕه‌زای هه‌یه و خاوه‌نی 14 بووكه (واته 14 كوڕی ژنیان هێناوه) و هه‌موویان پێكه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی 100 ژووری‌دا ده‌ژین كه پێكهاتووه له 4 نهۆم.
زیۆنا چانا له گوندێكی شاخاوی باكتوانگی سه‌ربه ناوچه‌ی میزۆرام كه هندیه سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێده‌ژین، ژیان به‌سه‌رده‌بات.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ییی سه‌ن- دا زیۆنا خۆی به‌پیاوێكی به‌خته‌وه‌ر ناساند و سوپاس و ستایشی خوای كرد كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین خێزانه له سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌دا و هه‌موو كاتێك سه‌رقاڵه.
زیۆنا یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه رێگه ده‌ده‌ن تا ده‌توانی ژن بێنی، ته‌نها له ساڵی رابردوودا 10 ژنی هێناوه و ئێستاش نه‌وه‌ستاوه له ژن هێنان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بچێته ئه‌مه‌ریكا بۆ ژن هێنان و ده‌ڵێت له گونده هه‌ژاره‌كان ده‌گه‌ڕێم و ده‌پرسم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به یارمه‌تیدانی ده‌ژمێرم.
رینكمینی ته‌مه‌ن 35 ساڵان كه یه‌كێكه له ژنه‌كانی زیۆنا ده‌ڵێت ئێمه هه‌موو رێزمان هه‌یه بۆ مێرده‌كه‌مان و به پیاوێكی ژیر و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز سه‌یری ده‌كه‌ین و خۆشمان ده‌وێت.
الأحد، 27 فبراير 2011
تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم
خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاش سه‌ردانی بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تڵانتیك له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه، بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێشده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه به‌سه‌ردانێك، بارزانی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای كرد، له‌وانه ئیتاڵیا، كه میدالیای ئه‌تلانتیك-ی له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه پێبه‌خشرا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌سایتی خه‌ندان-ی راگه‌یاند: كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌نیازه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم و چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌وێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سایتی خه‌ندان-ی وت: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی دێنێت".
وتیشی: "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ئاشكراشیكرد، پێده‌چێت له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا كۆببنه‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تاووتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆزی هه‌رێمی كوردستان و پرسی خۆپیشاندانه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه ده‌بێت.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد
خه‌ندان-
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك و ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ سایتی خه‌ندان، هه‌ردوولا به‌نیازی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكانی شاره‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێشده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك كۆببنه‌وه و پرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شاره تاووتوێبكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، بارودۆخی شاری كه‌ركوك، ئاڵۆزیی و پشێوییان به‌خۆوه بینیی و له‌چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ی سه‌ر به شاره‌كه، به‌تایبه‌ت (حه‌ویجه و ریاز) به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و زۆربه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منی و حكومییه‌كانی ئه‌و ناحیانه‌یان سووتاند.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بیش لای خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت كورد له‌ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس دووربخرێنه‌وه و 140یش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
پێشتر ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان پێكهێنابوو به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناله‌باری كه‌ركوك.

حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی 2011ی په‌سه‌ند كرد
خه‌ندان – له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
دواتر له ورده‌كاری ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر له ورده‌كاری ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
الأربعاء، 23 فبراير 2011
حكومه‌تی هه‌رێم، ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ی 17 شوبات خوێناوی راگه‌یاند
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی 17 شوباتی خوێناوی سلێمانی پێكیهێناوه ئاشكراكرد‌و، جه‌مال عه‌بدول كه‌سایه‌تی ناسراوو بێلایه‌نی سلێمانی وه‌ك چاودێری لیژنه‌كه دیاریكردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بریاره‌كه‌یه:
سه‌رۆكایه‌تی دیوان، فه‌رمانگه‌ی یاسایی به‌نووسراوی 2200 له 22/2/2011 ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه: به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی رۆژی 17/2/2011 شاری سلێمانی و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و بارێكی نا ئارامی لێكه‌وته‌وه، بڕیارماندا:
یه‌كه‌م:
أ- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه به مه‌به‌ستی:
- كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری ته‌واو و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌رووداوی ئاماژه‌پێدراو و ده‌ست نیشانكردنی هۆكاره‌كانی روودانی.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای داموده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌ڵسانیان به‌ئه‌ركی رووبه‌رووبوونه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ر‌ووداوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
- ده‌ست نیشانكردنی كه‌سانی سه‌رپێچیكار و كه‌م ته‌رخه‌م له‌رووداوه‌كان و حه‌واڵه‌كردنیان بۆ به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردن و سزادانیان به‌پێی یاسا.
ب- ته‌كلیفكردنی به‌ڕێز مامۆستا (جه‌مال عه‌بدول) سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوردستان وه‌ك چاودێری له‌لیژنه‌كه.
دووه‌م:
گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئاماژه‌پێدراوه ده‌بن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه و هه‌ریه‌كه له لیوا به‌ختیار تاهیر بابان و لیوا به‌هادین حه‌مه سه‌عید له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌یان عه‌بدوڵڵا ره‌زا جێگری داواكاری گشتی و وشیار ره‌سوڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزه‌ران ئاراس قادر ساڵح و ده‌رسیم محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.

الاثنين، 21 فبراير 2011
http://www.facebook.com/pages/ئێمه-هه-موومان-لقى-چوارى-پارتین/131121093623638?ref=mf&sk=wall

گۆڕان: ئێمە هەڵوێستی خۆمان بەجیا لەرێگەى بەیاننامەیەكەوە رادەگەیەنین
شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز) ـ ئەمڕۆ دووشەم سەرچاوەیەك لە بزووتنەوەى گۆڕانی بەشدار لە كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان لە هەولێر گوتى ئێمە هەڵوێستی خۆمان بەجیا لە رێگەى راگەیاندنەكانى بزووتنەوەى گۆڕانەوە رادەگەیەنین.
زانا رەووف ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە بارستەى گۆڕان لە كاتى هاتنە دەرەوەى لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆى تەلارى ئەنجوومەنى وەزیران لە هەولێر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئێمە بەجیا هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین، بەبێ ئەوەى ئاماژە بەگەڵاڵەكردنى هیچ رێككەوتنێكی سیاسی نێوان حزبە كوردستانییەكان بكات و یا بەشداریی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەى ئەمڕۆ بكات، كە بڕیارە پاش كەمێكی تر بێتە ئەنجام دان.
ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك بەسەرپەرشتیی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكوومەت و نوێنەرانی هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێ كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگەداریش راى گەیاند دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەكان بۆ ڕۆژنامەوانان دەخرێتە ڕوو.
ئاماژەی بەوەش كرد "كۆبوونەكە بۆ هێوركردنەوەی دۆخی ئێستە هەرێم بەتایبەت شاری سلێمانییە، كە لە 17ی ئەم مانگەوە دۆخێكی ناهەمواری بەخۆیەوە بینیوە".
لە هەژار محەمەدەوە، ن: محەمەد عەبدوڕەحمان

السبت، 19 فبراير 2011
له‌ڕێی ئه‌و میوانه‌ی حه‌زت لێیه كه‌سایه‌تیت بناسه
پرته‌قاڵ: ئه‌گه‌ر كه‌سیك حه‌زی له میوه‌ی پرته‌قاڵ بێت به‌و مانایه دێت كه ئه‌و كه‌سێكی زۆر به‌ته‌حه‌مول و خاوه‌ن ئیراده‌و توانایه، كاره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی هێواش به‌رِێوه‌ده‌چن به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌نجامێكی باشیان ده‌بێت و له‌كارو ئه‌ركی قورسیش ناترسن.
سێ‌و: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌سێوه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ڵه‌شه‌و توندرِه‌وو بێته‌حه‌مولن و هیچ سڕێكیش ناشارنه‌وه، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا برِیاربده‌ن و بیر له‌ڕابردوو ناكه‌نه‌وه‌و حه‌زیشتان له گه‌شتوگوزاره، ئه‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌شتاندان ئه‌و خۆشییه له چاوتان به‌دیده‌كرێت.
مۆز: ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له مۆزه كه‌سانی رۆحسووك و به‌به‌زه‌یین، هه‌روه‌ها كه‌سێكی زۆر شه‌رمنن و زۆربه‌ی كاتیش به‌هۆی دڵپاكیتانه‌وه تووشی كێشه ده‌بن و كه‌سه‌كانی چوار ده‌وریشتان سود له‌و كه‌سایه‌تییه‌تان وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه ئازارتان بده‌ن.
گێلاس: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له گێلاسیشه ژیان بۆیان زۆر بێ وه‌فا نییه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو نزمیتان هه‌یه واته میزاجین، ئێوه توانای هێزێكی خه‌یاڵی زۆر به‌هێزتان هه‌یه‌و حه‌زتان له‌ئیشكردنه له‌بواری داهێناندا، له‌ناختاندا كه‌سێكی زۆر راستگۆن، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌تان نییه كه ئیفاده‌ی بۆچوونه‌كانی خۆتان بكه‌ن.
ترێ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێوه زۆر كه‌سێكی ناسكن، به‌ڵام زوو زوو هه‌ڵچوونتان ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌میش كۆتایی پێدێت، هه‌موو شتێكی جوانیشتان خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها كه‌سێكی سۆسیال و ناخ گه‌رمن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌چوارده‌ورتان خۆشه‌ویست بن، هه‌موو كارێك كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن خۆشی لێوه‌رده‌گرن و حه‌زیش ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و خۆشی و وزه‌یه له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌كه‌تان به‌شبكه‌ن، ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بێت هه‌رگیز بێتاقه‌ت نابێت، چونكه زۆر شتتان هه‌یه بۆ ئه‌وانی پێشنیاز بكه‌ن.
قۆخ: كه‌سێكی زۆر بزۆكن و حه‌زتان له ژیانه، هاورِێیه‌تیش یه‌كێكه له‌و به‌شه‌ی ژیانتان كه هه‌رگیز ناتوانن وازی لێ بهێنن و كێشه‌كان گه‌وره ناكه‌ن و زۆر به‌زوویش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌نجیر: ئێوه كه‌سێكی زۆر جددین و زۆر بیریش ده‌كه‌نه‌وه، حه‌زتان له سۆسیالبوونی خۆتانه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو‌و كه‌سێكی زۆر عینادیشن.
كاڵه‌ك: كه‌سێكی نه‌ترسن ئه‌و كێشانه‌ی به‌سه‌ریشتان دێن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی وه‌رده‌گرن و زۆر له‌سه‌ری نارِۆن و كه‌سایه‌تییه دڵخۆشكه‌ره‌كه‌شتان وایكردووه كه مرۆڤ بۆ لای خۆتان رابكێشن، له‌بواری كاریشدا وه‌ستان و له‌كاتی گونجاو‌دا برِیاری راست ده‌ده‌ن.
و/ سه‌ناریا كاوه

دكتۆر به‌رهه‌م: مه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م كاروانی ئاوه‌دانیی ئه‌م وڵاته‌و سلێمانی مه‌كه‌نه مه‌یدانی ململانێ
خه‌ندان ـ هه‌رێز جه‌مال ـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی بۆ رووداوه‌كانی سلێمانی ده‌ربڕی‌و وتی: هه‌ر دڵۆپه خوێنێك له لوتی هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م هه‌رێمه بێت جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی بۆ قوربانییانی كاره‌ساته‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه نارد، سه‌رۆكی حكومه‌ت داواشیكرد نه‌هێڵرێت كه‌س یاری به توندوتیژیی بكات‌و وه‌ك كوڕێكی شاره‌كه‌ش رووی كرده ئه‌وانه‌ی فرمێسكی تیمساحی ده‌رژێنن وتی: "سلێمانی وا لێمه‌كه‌ن".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی له شاری سلێمانی كرده‌وه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نو‌وسیدا تیشكی خسته سه‌ر دوایین ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری سلێمانی كه‌شێكی ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و داواكاریی‌و مافانه له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت"، له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه وتی: "بڕوایه‌كی ته‌واویشمان به ئۆپۆزسیۆن هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، چۆن ئێمه ئه‌ركی خۆمانه له هه‌وڵی دابینكردنی ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتییان و سه‌روه‌رییه‌كانی وڵات و دابینكردنی ژیانێكی خۆشدا بین، به هه‌مانشێوه ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاوه‌دانی به‌رێت".
رۆژی (17)ی ئه‌م مانگه له شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك روویداو پاشان له سنو‌وری خۆی ده‌رچو‌و و چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده سه‌ر لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و ته‌قه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و یه‌كێك كوژراو زیاتر له په‌نجا كه‌سیش برینداربوون.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه وتی: "ئه‌و ر‌ووداوه به‌لای ئێمه‌وه كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ بوو، بۆیه به‌ئاسانی ناهێڵین تێپه‌ڕبێت‌و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز محمه‌د قه‌ره‌داغی، سكرتێری یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و هه‌روه‌ها به یاریده‌ده‌ری چه‌ندین كه‌سی پسپۆڕ‌و یاسایی لێپێچینه‌وه‌ی وردی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ینه‌وه‌و له ئێستاوه هیچ شتێك له خۆمانه‌وه ناڵێن تاوه‌كو ئه‌و لیژنه‌یه كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامده‌دات".
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌مووانیشی له‌وه دڵنیا كرده‌ه‌وه، كه گێره‌شێوێنه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و رووداوه‌وه بوون ده‌درێنه دادگا.
د.به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و كوڕی خه‌مخۆری شاری سلێمانی وتی: "با كه‌سانێك نه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م كاروانی ئاوه‌دانیی ئه‌م وڵاته‌و نه‌هێڵین ئه‌م شاره بكرێته مه‌یدانی ململانێ"، وتیشی:"بۆیه ده‌یڵێمه‌وه كه نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و بارگرژیی و هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئارامیی‌و ژیانی هاوڵاتییان، نه‌ك ته‌نها زه‌ره‌ری بۆ حكومه‌ت ده‌بێت، زه‌ره‌ری بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م شاره‌ش ده‌بێت، بۆیه پێویسته به هه‌موومان به‌رگریی لێبكه‌ین‌و په‌یاممان بۆ هه‌موو رۆشنبیران و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش نا بۆ توندوتیژیی بێت".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ڵاممان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بۆ گێره‌شێوێنان بریتییه له درێژه‌دانمان به كاره‌كانی خۆمان‌و پرۆسه‌ی ئا‌وه‌ده‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌و كه‌سانی دڵسۆزیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایكرد له‌وانه‌ی كه به ناوی سلێمانچێتییه‌وه فرمێسكی تیمساحی بۆ ئه‌م شاره ده‌ڕێژن، ئیتر وازبهێنن له سلێمانی‌و نه‌یكه‌نه شوێنی ململانێ.
د.به‌رهه‌م ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، "لێكۆڵینه‌وه‌ی جدیی ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ی مه‌سئولی ئه‌م كاره‌ن ده‌به‌ینه به‌رده‌م دادگا، چونكه ئه‌مه نه موشكیله‌ی پارتییه نه موشكیله‌ی یه‌كێتییه نه موشكیله‌ی گۆڕانه، ئه‌مه موشكیله‌ی كه‌سانێكه كه به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌یانه‌وێت ئازادییه‌كان پێشێل بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و هێزه‌شی له هه‌ولێره‌وه هاتووه‌ته سلێمانی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی وتی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه، د.به‌رهه‌م وتی: دیاره مه‌به‌ستی كاك نێچیر له‌وه بووه كه هێز له ده‌ستی حیزب‌دا نییه‌و ئه‌و هێزه‌ی هاتوون به‌شێكن له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

كه‌س برینداربوون خۆپیشاندانی سلێمانی ده‌ستی پێكرده‌وه
خه‌ندان، شه‌هاب ئه‌حمه‌د – له ئه‌نجامی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه 8 كه‌س برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران كه له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆبوونه‌وه ، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا، پاشان مخۆپیشانده‌ران به‌ره‌و فلكه‌ی ئاسكه‌كان به‌ڕێكه‌وتن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا.
له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون و خۆپیشاندانیش تائێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: تائێٍستا 8 خۆپیشانده‌ر برینداربوون كه دووانیان به گوله برینداربوون و ئه‌وانی تر به دار و به‌رد برینداربوون.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، كه له‌نێو ئه‌و 8 برینداره‌دا دووانیان رۆژنامه‌نووسن.

الثلاثاء، 15 فبراير 2011
imagine cup 2011، له هه‌رێمی كوردستاندا
خه‌ندان -
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستاندا پێشبڕكێی imagine cup سازده‌كرێت كه سه‌رجه‌م زانكۆكان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
imagine cup بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ر ساڵێك له وڵاتێك ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌مساڵ پێشبڕكێكه له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سازده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی به‌شداریی تێدا ده‌كات. پێشبڕكێكه ته‌كنۆلۆجیاكارانی لاو له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه كۆده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرانترین ئاسته‌نگه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری.
به‌پێی پرێس كۆنفرانسێك كه له شاری هه‌ولێر له نێوان فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا ئه‌نجامدرا، ئه‌مساڵیش ئه‌و كێبڕكێیه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا سه‌رجه‌م خوێندكاره‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، دواتر گروپی یه‌كه‌م به‌شدار ده‌بێت له كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌ی imagine cup له شاری نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كێبڕكێكه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری پرۆگرامسازی و گه‌شه‌پێدانی پڕگۆرامسازی و هه‌ر گروپێك چاره‌سه‌ری خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات و دواتر باشترین پرۆژه هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌شداربووان له تیمی چوار كه‌سی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ پێكدێن كه هه‌ڵده‌ستن بۆ نه‌خشه‌ڕێژكردنی سۆفتوێرێكی چاره‌سه‌ر و پێشكه‌شكردنی بۆ بابه‌تێكی ده‌ستنیشانكراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م بۆ گه‌شه‌پێدان كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “The UN Millennium Development Goals” دایڕشتوون. ئامانجه‌كان بریتین له ١. كۆتاییهێنان به برسێتی و هه‌ژاریی؛ ٢. په‌روه‌رده‌ی جیهانی؛ ٣. یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زیی؛ ٤.
ته‌ندروستی منداڵ؛ ٥. ته‌ندروستی دایكایه‌تی؛ ٦. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز/ڤایرۆسی HIV؛ ٧. توانای به‌رده‌وامبوونی ژینگه‌یی؛ ٨. هاوبه‌شیی (شراكه) جیهانی.
ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌شداریكردنیش، بۆتان مه‌حمود عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه ته‌كنۆلۆژیای زانیاری ڕایگه‌یاند؛ هه‌موو خوێندكارێك ده‌توانێت تاوه‌كو 1ی نیسانی 2011 پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئیمه‌یڵی (info@krgit.org) و دواتر له 15ی نیساندا به‌شداربووان بانگێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌كادیمیای ته‌كنۆلۆژیای زیانیاریی تاوه‌كو پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و دواتر باشترین پڕۆژه ده‌ستنیشان ده‌كرێت تاوه‌كو نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له بۆنه‌ی Imagine Cup 2011ی جیهانی له شاری نیویۆرك.

بارانبارین تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت
خه‌ندان - رۆژنامه‌ی ئاسۆ -
ڕێژه‌ی بارانبارین له شاری سلێمانی گه‌یشتۆته زیاتر له (215) ملم و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانیش پێشبینی ده‌كات كه شه‌پۆلی بارانه‌كه تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
داراحه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به‌ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌دوێنیوه له باكووری هه‌رێمه‌وه هاتۆته ناوچه‌كانمان بۆته هۆی بارینی باران و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ندێك شوێن بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێنێت، به‌جۆرێك كه به‌رزترین پله (6بۆ8) بێت و نزمترین پله‌ش (2) پله له‌ژێر سفره‌وه تۆماربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا دوێنێ زیاتر له (215) ملم باران له‌سنووری شاری سلێمانی باریوه و پێشبینی ده‌كرێت له‌م شه‌پۆله‌ش ڕێژه‌یه‌كی باش باران له ده‌شتاییه‌كان و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ببارێت و شه‌پۆله‌كه‌ش تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.

بكڕێن پارچه‌یێن ئه‌ردى ل ئه‌ڤریكێ نه‌رازیبوونا خۆ گه‌هانده لقێ ئێك
دۆرێن 50 وه‌لاتیێن پارچه‌یێن ئه‌ردى ل سنورێ ده‌ڤه‌را ئه‌ڤریكێ كڕین، كێشه‌یا خۆ گه‌هاندنه لقێ ئێكێ پارتى و لقێ ئێك سۆزدا كو كێشه‌یا وان بگه‌هینیته جهێن په‌یوه‌ندیدار.
نوونه‌رێ ڤان وه‌لاتیان ب ناڤێ ( ح، ج )بۆ ئه‌ڤرۆ گۆت:مه نێزیكى دو سێ هزار وه‌لاتیان به‌رى سێ - چوار سالان بۆ خۆ پارچه‌یێن ئه‌ردى ل ئه‌ڤریكێ كڕینه، لێ ڤێ دووماهیێ باژێرڤانیێ نه‌خشه بۆ ئه‌ردێ ئه‌ڤریكێ كێشایه و سێ چارێكا پارچه‌یێن مه یێن ئه‌ردى یێن مه كڕین كرینه پرۆژه‌یێن خزمه‌تكارى كو ئه‌م ب چو ره‌نگه‌كى ڤێ چه‌ندێ قه‌بوول ناكه‌ین، ژ به‌ر كو مه ب فه‌رمى ژ نڤێسیگه‌هێن كڕین و فرۆتنا ئه‌ردى كڕینه و وى ده‌مى باژێرڤانى ل كیرێ بوو، بلا نه‌هێلابا ئه‌ڤ ئه‌رده بهێنه فرۆتن، له‌ورا مه مافێ خۆ دڤێت چ بهێینه قه‌ره‌بووكرن یان چاره‌یه‌كا دى.
وه‌لاتیه‌كێ دى ب ناڤێ بژار ره‌شید كو فه‌رمانبه‌ره بۆ ئه‌ڤرۆ دیار كر ئه‌گه‌ر وى خۆ ل ژڤانیا و حكوومه‌تێ گرتبا ره‌نگه 50 سالێن دى ئه‌رد وه‌رنه‌گرتبا و گۆت:نه‌من خانى هه‌یه نه‌پارچه‌یا ئه‌ردى و چ پارێ من هه‌ى من دا ب پارچه‌یه‌كا ئه‌ردى، ڤێجا ئه‌م داخوازا مافێ خۆ دكه‌ین.
ئه‌ندازیاره‌كى ب ناڤێ سه‌برى مو‌سا دیار كر كو وى موچه موچه پارێ خۆ یێ لێكداى هه‌تا پارچه‌یه‌كا ئه‌ردى ب 12 هزار و 500 دولاران كرى و گۆت:ب نه‌خشێ نوو یێ باژێرڤانیێ دێ زیانه‌كا مه‌زن گه‌هیته مه و ئه‌م داخوازا چاره‌یه‌كێ دكه‌ین.
هادى شنگالى ئه‌ندامێ لقێ ئێك ب نوونه‌راتیا لقێ ئێك ل گه‌ل ڤان وه‌لاتیان ئاخڤت و سۆزدایێ كو ب رێیا لقێ ئێك كێشه‌یا وان ب مه‌ره‌ما دیتنا چاره‌یه‌كێ بگه‌هینیته جهێن كارگێرى و په‌یوه‌ندیدار.

ورده‌كاریی رووداوه‌كه بخوێنه‌ره‌وه: كوردێك له به‌ریتانیا به "دڕنده‌ی تاوانبار" وه‌سفده‌كرێت، دوای كوشتنی خۆی ، ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی
خه‌ندان، Mail Online ـ
كوردێكی عێراق، نیشته‌جێی شاری "لێسته‌ر"ی به‌ریتانیا، به‌شێوه‌یه‌كی "درندانه" ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی‌و خۆیشی ده‌كوژێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا ته‌رمی ئارام عه‌زیزی ته‌مه‌ن (32) ساڵه، كه كوردی عێراقه له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری لیسته‌ر ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ڕۆژی دواتر پۆلیس سه‌ردانی شوقه‌ی (جۆی سمۆڵ)ی ته‌مه‌ن (24) ساڵه‌ی هاوسه‌ری ئارام ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌چنه ناو شوقه‌كه جۆی‌و كوڕه سێ ساڵه‌كه‌و كچه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌ی به كوژراویی ده‌دۆزنه‌وه.
ئارام عه‌زیز كه به "دڕنده‌ی تاوانبار" وه‌سفكراوه، پێشتر به‌نزینی كردووه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا‌و به‌نیاز بووه بیسو‌وتێنێت، هاوڕێكانی جۆی باسیان له‌وه كردووه، كه زۆر له هاوسه‌ره كورده‌كه‌ی ترساوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستاوه به دانانی زه‌نگی مه‌ترسی له شوقه‌كه‌یدا‌و هه‌میشه له‌ترسی هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌كوشێكی خستووه‌ته ژێر سه‌رینه‌كه‌ی.
جۆی، ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ناكۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئارامی هاوسه‌ری جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و درێژه‌ی داوه به ژیانی خۆی، له‌و باره‌یه‌وه "جاڤید گه‌زناڤی" هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی جۆی، كه كوڕێكی حه‌وت ساڵیان هه‌بووه ده‌ڵێت: "جۆی ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی دوو منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ئارام".
جاڤید گه‌زناڤی باسی له‌وه كردووه، كه پێش هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر چاوی به جۆی سمۆڵ كه‌وتووه‌و گفتوگۆیان پێكه‌وه كردووه‌و جۆی به گریانه‌وه پێی وتووه، كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئارام‌دا هه‌یه‌و لێك جیابوونه‌ته‌وه، جاڤید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئارام هاوسه‌رێكی باش نه‌بووه، هه‌ر بۆیه جۆی هه‌میشه سه‌رقاڵی كێشانی حه‌شیشه‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه،.
وتو‌وشیه‌تی:"دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئارامم بینی‌و پێی وتم كه من‌و جۆی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه لای یه‌كتر له‌پێناوی دوو منداڵه‌كه‌مان".
"جه‌ینی بلاند"ی ته‌مه‌ن (27) ساڵه، كه ئافره‌تێكی هاوڕێی "جۆی"ه باسی له‌وه‌كردووه، كه جۆی كه‌سێكی باشبووه‌و دایكێكی نموونه‌یی بووه، ئاماده‌بووه هه‌موو شتێك بكات له‌پێناو منداڵه‌كانی، به‌ڵام ئارامی هاوسه‌ری زۆر دڕنده بووه‌و هه‌میشه له جۆیی داوه‌و هه‌وڵیداوه كه جۆی له هاوڕێكانی داببڕێت.
جه‌ینی بلاند وتو‌وشیه‌تی:"دوای جیابوونه‌وه‌یان، ئارام نامه‌یه‌كی له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه بۆ جۆی ناردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه خۆی‌و دوومنداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێكی دیكه‌دا دروست بكات.
هاوڕێكه‌ی جۆی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆی بۆ لای ئارام جێی گومان بووه، پێشتر له مانگی (11)ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا پۆلیس‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه لای ئارام له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ژیانی كوڕ‌و كچه‌كه‌ی، دوو منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌ستێنن.
وتو‌وشیه‌تی:"به‌هه‌رحاڵ ئێستا ڕۆحی جۆی ئاسو‌وده‌یه‌و ڕزگاری بووه له هاوسه‌ره دڕنده‌كه‌ی"
هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئارام كه پیشه‌كه‌ی فیته‌ر بووه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ جۆی هاوسه‌ر بوون، وتو‌وشیه‌تی:"نازانم بۆ پۆلیس‌و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان یارمه‌تی جۆی‌و دوو منداڵه‌كه‌یان نه‌دا كه ئاگادار بوون له هه‌لومه‌رج‌و مه‌ترسیی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه وته‌بێژی پۆلیسی شاری لێسته‌ر ڕایگه‌یاندووه: به‌پێی یاسا دۆسییه‌ی كوشتنه‌كه جێی گومانه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیس به‌دوای هیچ كه‌سێكی گومانلێكراودا ناگه‌ڕێت.

الاثنين، 14 فبراير 2011
په‌رله‌مانتارانی زاخۆ داواده‌كه‌ن قه‌زاكه‌یان بكرێته ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ
كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی شاری زاخۆیان ده‌كرد سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسانیان كرد‌و یاداشتێكیان دایه سه‌ركایه‌تی په‌رله‌مان تا زاخۆ له‌قه‌زاوه بكرێته پارێزگا یان ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
له‌دیدارێكدا وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و كار‌و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندا‌و هیوایان خواست به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بخرێته‌گه‌ڕو گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بدرێ.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌فده‌كه به‌نوێنه‌رایه‌تی چین و توێژه جیاوازه‌كانی زاخۆ داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كار بۆ به‌پارێزگا كردنی شارۆچكه‌ی زاخۆ بكرێ، یاخود وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان كه بڕیاره باری تایبه‌تیان پێبدرێت حیسابیان بۆ بكرێ، له‌به‌رامبه‌ردا د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنان گرنگی و بایه‌خی مێژوویی و جوگرافی زاخۆ و خه‌باتی بێوچانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌مێژووی رزگاریخوازی كوردستاندا به‌رز نرخاند‌و به‌پێویستی زانی له‌گه‌ڵ فراوان بوونی شار‌و شارۆچكه‌كان و ژماره‌ی دانیشتوان به‌ره‌چاوكردنی بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كان كار بۆ په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئیداریی زیاتر‌و زیادبوونی پارێزگاكان بكرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشت شوێنێكی كوردستان گرنگ و پیرۆزن، زاخۆش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و داخوازیه‌كانیان ده‌خرێته به‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌بوانیش ئه‌و یاداشته‌ی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بوو وێنه‌یه‌كیان پێشكه‌شیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
ب/ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زا
سڵاو و رێز
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌زای سۆران له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2011 به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه (سۆران، زاخۆ، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان)ی راگه‌یاند بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یان پارێزگا‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7-2-2011 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سۆران و راپه‌ڕین و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای زاخۆ نه‌كرا، له‌كاتێكدا قه‌زای زاخۆ به‌یه‌كێك له‌كۆنترین و گه‌وره‌ترین قه‌زاكان داده‌نرێت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی عیراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنو‌وری دوو وڵات، داوای پشتیوانیی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زای زاخۆ بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ له‌ته‌ك قه‌زاكانی سۆران و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
وێنه‌یه‌ك بۆ:
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان

به‌په‌له ... هه‌موو هێله‌كانی ته‌له‌فون له تاران په‌كخران
خه‌ندان، ئاژانسه‌كان ـ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ریفۆرمخوازانی ئێران بۆ پشتگیری له تونس و میسر خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵه‌كانی سایتی BBC له درێژه‌ی خۆپیشاندانه ناره‌زاییه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌موو جۆره‌كانی ته‌له‌فون و مۆبایلیان له تاران په‌كخست.
ئاژانسی هه‌واڵی CNN بڵاویكرده‌وه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێران تا دێت ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆه‌وه ده‌بینێت.
لای خۆشیه‌وه شایه‌تحاڵێك به BBC راگه‌یاند: "له شه‌قامی ئازادی به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت و خه‌ڵك په‌نا ده‌به‌نه كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ر و دواتر ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له كۆڵانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌وه‌سه‌ر".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ش رایگه‌یاند: "خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تاران روو له زیادبوونه‌و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جار هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به‌رگریان له به‌شداری كردنی میر حسێن موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه كرد به‌ڵام موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی چوونه ناو خۆپیشانده‌ران".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پۆلیس به گژی خه‌ڵكدا ناچن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان به جلی مه‌ده‌نیه‌وه له چه‌ند شوێنێكی تاران وه‌كوو مه‌یدانی ئینقلاب و مه‌یدانی فیرده‌وسی به توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه .
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پۆلیس له چوارده‌وری زانكۆی تاران جێگیر كراون و كۆپته‌ره‌كانی پۆلیس له ئاسمانی تاران ده‌سووڕێنه‌وه.
میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕوبی كه دوو سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ن داوایان له ئێران كردبوو بۆ پشتگیری له شۆڕشه‌كانی خه‌ڵكی میسر و تونس، خۆپیشاندانێك له تاران سازبكرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران مۆڵه‌تیان به‌و خۆپیشاندانه نه‌دا.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه مه‌هدی كه‌ڕوبی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا نه‌یتوانیه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له نزیكانی خۆی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
سات به سات دوایین گۆڕانكارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه

سبه‌ینێ له هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه
سبه‌ینێ رێكه‌وتی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" ده‌كات، له هه‌رێم پشووی ره‌سمییه.
یوسف میرزا محه‌مه‌د جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ سایتی خه‌ندان وتی: "سبه‌ینێ له هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم له لێدوانێكی پێشوویدا بۆ سایتی خه‌ندان وتی: رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ده‌كاته 12ی ره‌بیع ئه‌لئه‌وه‌ل و كه یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت".

جه‌زائیرییه‌كان 19ی مانگ خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه
خه‌ندان – ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری رایگه‌یاند كه رۆژی 19ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندانێكی نوێ له جه‌زائیری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مسته‌فا بوشاشی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری "ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس وتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا رۆژی شه‌ممه له پایته‌خت خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ین".
ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی له‌پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی جه‌زائیر بوو كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه ژماره‌یان 30 هه‌زار پۆلیس بوو به‌توندی به‌رپه‌رچدرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س ده‌ستگیركران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپیشانده‌ران بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك گۆڕه‌پانی "1ی ئایار"یان داخست.
هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی خۆپیشاندانێك له وه‌هران ئه‌نجامدرا كه یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته و نزیكه‌ی 30 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له چه‌ندین حزبی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا ناڕه‌سمییه‌كان پێكدێت و له 21ی كانوونی دووه‌می رابردوودا و له‌گه‌رمه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵدا كه به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و زیاتر له 800 برینداری لێكه‌وته‌وه، پێكهات.

نه‌وشیروان مسته‌فا رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان به مشه‌خۆر ناوده‌بات
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی روبه‌ڕووی كه‌ناڵی KNN دا، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وی گۆڕان له به‌شێكی قسه‌كانیدا رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی به مشه‌خۆر ناوبرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لای رۆشنبیران دروستكردووه.
ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن:
ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن:
گۆڕان سوره له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
ھاووڵاتیانی کوردستان ده‌ڵێن سوربوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، چاودێرانی سیاسیش له‌و بڕوایه‌دان که ھه‌نگاوی باش نراوه بۆ ھێورکردنه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان تێکی نه‌دا.
ده‌شڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان شتێکی تازه‌ی تێدا نییه‌و داواکارییه‌کانی ڕابردوویه‌تی که‌به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ کردوه.
ھاووڵاتییان
چاوه‌ڕوان بوون
له‌کاتێکدا ھاووڵاتیانی کوردستان و ھێزه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون که سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای لێبورن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و له‌به‌یاننامه‌که‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌که جارێکی تر سوربوونی خۆی له‌ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ڕاگه‌یاند.
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردووی ھه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی، یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، داوایان له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان کرد که داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی کوردستان بکات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی ھه‌یان بووه.
به‌ڵام تائێستا سه‌رکرده‌کانی گۆڕان، نه‌ک ئاماده‌ی لێبوردن نیین، به‌ڵکو سورن له‌سه‌ر خاڵه‌کانی به‌یاننامه‌که‌یان، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، ئه‌مه له‌کاتێدایه که به‌یاننامه‌که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و جه‌ماوه‌ره‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
ئاڵۆزتر ده‌بێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، لێپرسراوی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان، به‌کورستانی نوێی وت: ڕه‌وشێکی ئاڵۆز له ھه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه، ھه‌رچه‌نده ھه‌وڵێکی زۆریش دراوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ھه‌نگاوی زۆر کاریگه‌ر بۆ پێشه‌وه نه‌نراوه و ئه‌و گرژیه ھه‌ر ماوه.
ده‌شڵیت: من بۆچونم ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرژیه ھی ھه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵکو ھی ھه‌لومه‌رجی پێش ئه‌مڕۆیه، ئه‌و گرژیه‌ی که ئێستا ھه‌یه، گرژیه‌که که ڕوویه‌کی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه، که‌ڕه‌نگه بۆ دووساڵ مه‌وپێش بگه‌رێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌م ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندایه، ئه‌وکات لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌تواننن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵکه‌وه، کێشه‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و ده‌زانرێت که خه‌ڵک ده‌نگ به‌چی و به‌کێ ده‌دات.
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی: گۆڕان وه‌ک به‌شێک له‌سیاسه‌ته‌که‌ی خۆی، کۆمه‌ڵێک داواکاری پێشکه‌شکردوه ئه‌و داوایاریانه‌ی که پێشتا پێشکه‌شی ده‌کات، پێش ئَستاش ھه‌ر باسی کردوه، پێشکه‌شی کردوه واته ئه‌و سیاسته‌ی که ئێستا ھه‌یه‌تی درێژه‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووه، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که له‌ساڵانی ڕابردوو گرژی ھه‌بووه، ئه‌و گرژیه‌ش ھه‌مان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ھه‌مان سیاسیه‌تی ئێستا ھه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئێستا گۆران گرتویه‌تیه‌به‌ر، شتێکی تازه‌ی تێدانیه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌وا ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی
چاودێران ده‌ڵێن که ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستان، بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کانیانه‌وه‌و دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌که‌ن.
داواش ده‌که‌ن که گۆڕان ھه‌وڵنه‌دات دۆخه‌که ئاڵۆزتر بکات و پێداگیری له به‌یاننامه‌که‌ی نه‌کات، که داوای ھه‌ڵته‌کاندنی کۆی سیسیه‌می سیاسیی ھه‌رێم ده‌کات.
عارف قوربانی، وه‌ک چاودێرێکی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌بێت ھه‌م گۆڕان و ھه‌م یه‌کێتی و پارتی گوێ بۆ یه‌کتر بگرن و یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌بێت.
وتیشی: ناکرێت ھه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌نگه‌رێدابێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، ئاماده نه‌بن، گفتوگۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێنه دۆخێک دواجار خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌مان له‌ده‌ست بچێت، ھیچ زه‌مانێک نیه شتیکی له‌مه باشترمان ده‌ستکه‌وێت.
قوربانی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌شه ھێورنه‌بێته‌و،ه ئه‌و کاته مه‌ترسی سیاسی و گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌زمونی ھه‌رێمی کوردستان، چونکه له‌ئێستادا ھه‌لومه‌رجێکی سیاسی له‌ناوچه‌که به‌رێوه‌یه که باته‌نیا ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینین که شه‌قامی ناره‌زی له‌میسر و تونس ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بگۆرێت، بائه‌وه‌ش بینین که ڕه‌نگه ئه‌و کاریگه‌ریانه، دواجار به‌عاقارێکدا بڕوات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که ھه‌بێت.
عارف قوربانی، درێژه‌ی به قسه‌کانیداو وتیشی: پێویسته ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد بیر بکه‌ینه‌وه له‌م ھه‌لومه‌رجه سیاسییه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌لومه‌رجی سیاسی ناوحۆ بکه‌ین که ده‌ستکه‌وتی زیاتر بۆ میلله‌ته‌کانمان بھێننین.
گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لییه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، 29 مانگی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌وه، داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی کرد، که دواتر بوو به‌ھۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی و ناڕه‌زایه‌تی توندی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی لێکه‌وته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوربوونی بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر داواکارییه‌کان دووباره کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتیدایه که خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، بزوتنه‌وه‌که له به‌یاننامه‌که‌ی پاشگه‌زبێته‌وه‌و زیاتر بارودۆخه‌که ئاڵۆز نه‌کات.
چاودێرانی سیاسیی و شاره‌زایانی یاسایی، ده‌ڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت نایاساییه‌و پێچه‌وانی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، چاودێری سیاسی، به‌کوردستانی نوێی وت: بێگومان ھه‌ر شتێک که ئیسراری توند‌و تیژیتکرد، خراپه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی که گۆڕان ده‌ڵێت، کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بارزا و په‌یوه‌ندیه‌کان، چونکه ئه‌وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ھه‌موو حیوار وگفتوگۆیه‌که، دیاره گۆڕان به‌رنامه‌یه‌کیان ھه‌یه بۆ ئالۆزکردنی ئه‌و ڕه‌وشه.
شادمان ده‌شڵێت: گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه نیه، ئه‌وه ڕه‌دفیعلی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه که ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیان کردوه به‌بیانوو، به‌بڕوای من گۆران ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لیه.
سه‌رچڵ محه‌مه‌د، بازرگانه له‌شاری سلێمانی، ده‌ڵێ له‌وه‌ته‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یاننامه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه، بازاڕی شێواندوه و نرخ خه‌ریکه به‌زر ده‌بێته‌وه، چونکه بازرگانه‌کان له‌وه ده‌ترسن دۆخه‌که تێکبچێت.

ژماره‌یه‌ك فروَكه‌وانی رژێمی پێشوو له كه‌ركوك و حه‌ویجه ده‌ستگیر ده‌كرێن
خه‌ندان ـ شه‌ماڵ فایه‌ق، هێمن ئه‌حمه‌د
له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له كه‌ركوك و ناوچه‌ی حه‌ویجه ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌رپرسێكی ئه‌منی شاره‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیر كردنه‌كه له لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی به‌غدا و ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
عه‌قید یادگار شكور به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی كه‌ركوك به سایتی "خه‌ندان"ی ڕاگه‌یاند؛ "له ڕووژانی 11،12،13/2ی ئه‌م مانگه و له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا له ناو شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ی حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وانی رژێمی پێشوو ده‌ستگیر كران و ئێمه‌ش وه‌ك سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی كه‌ركوك ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌مان ته‌نها تۆمار كردووه، به‌ڵام هۆی و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له به‌غداوه‌یه و لای ئێمه نییه".
عه‌قید یادگار شكور وتیشی: "ژماره‌ی فرۆكه‌وانه‌ده‌ستگیركراوه‌كان (6) فرۆكه‌وانن و به پله جیاجیادا هه‌ر له پله‌ی مولازمه‌وه تا ده‌گاته‌وه پله‌ی عه‌میدیان تییدایه و شێوازی ده‌ستگیر كردنیان به شێوه‌ی "ئینزال" بووه له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی عیراقی و ئه‌مریك

الأربعاء، 9 فبراير 2011
له كۆبونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه‌كانی كوردستان: چاكسازی و یەك هەڵوێستی بەرامبەر بە مەسەلە چارەنووسسازەكان
خه‌ندان، KRP ـ
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆبویه‌وه و داوایكرد ئه‌م ساڵ بكرێته ساڵی نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی پێویست لە هەموو بوارەكاندا و ساڵی یەك هەڵوێستی بەرامبەر بە مەسەلە چارەنووسسازەكان.
ئەمرۆ چوارشەممە 9/2/2011، مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین و بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم جارێكی تر لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان جگه له گۆڕان كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە وەك درێژەپێدەری كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو بوو كە تیایدا سەرۆك بارزانی داوای لەو لایەنانە كردبوو كە ئەگەر هەر تێبینی و زانیاریەكیان لەسەر گەندەڵی و كەموكورتیەكان هەبێ لە كۆبوونەوەی داهاتوودا بە بەڵگە بیخەنەڕوو بۆ ئەوەی پەرلەمان و حكومەت و سەرجەم هێزە سیاسییەكان بەشداربن لە بەرەوپێش بردنی رەوتی چاكسازی و نەهێشتنی كەموكورتیەكان و باشتركردنی رەوشی ها‌وڵاتیان و پەرەپێدان بە ئەزموونە حوكمرانی و دیموكراسیەكەی هەرێم.
لە كۆبوونەوەكەدا ، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەكرد كە لە كاتی هەڵبژاردن هەر لیستێك بەرنامەی خۆی هەبوو ، ئەگەر دەیانەوێ هەر ئیزافەیەك لەسەر ئەو بەرنامەیەی خۆیان بكەن یان هەر پێشنیارێكیان هەبێ با بە نووسین بیدەنە سەرۆكایەتی هەرێم ، چونكە ئەزموونەكەی كوردستان پێویستی بە پەرەپێدان هەیە و دەبێ هەموومان بەشداری لەو پەرەپێدانەیدا بكەین و بە یەك گیان دەستكەوتەكانی بپارێزین و بەرەو پێشتری ببەین. ئێمە لە حوكمرانیدا تازەین و هەموومان پێمان وایە كەموكورتی هەیە و ئەمەش شتێكی سروشتییە ، چونكە خەڵكانێك هەن دەیان ساڵە حكومەتن كە چی هێشتا كەموكورتیان زۆرە. هەرێمی كوردستان هەرێمی هەمووانە و خەڵكیش ئازادە چۆن بیر دەكاتەوە، بەڵام ئەو ئازادییە دەبێ لە چوارچێوەی یاسادا بێت ، هەر كەسێك دەتوانێ داوای دەست لە كاركێشانەوەی حكومەت بكات بەڵام مافی ئەوی نییە داوای هەڵوشانەوەی پەرلەمان بكات ، چونكە ئەگەر پەرلەمان هەڵوەشایەوە ئەو كات هەموو شتێك كۆتایی پێ دێت.
وتيشى "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان لە هەموو كەس و لایەن گرنگترە و هەر كەس و لایەنێكیش دژی ئەو ئاسایشە رەفتار بكات پێویستە داوای لێبوردن لە خەڵك بكات."
سەبارەت بە دیاردەی گەندەڵیش ، سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەوەكردەوە كاتێ باسی گەندەڵی دەكرێ پێویستە شوێنی گەندەڵییەكە دەستنیشان بكەین ، بۆیە ئەگەر پێتان باش بێت پێشنیاری پێكهێنانی لیژنەیەك دەكەم لە ئێوە بۆ ئەوەی پێكەوە كار بۆ ئەو مەسەلەیە بكەن ، یانیش هەر لایەنێك بە نووسین و زۆر بە شەفافیەتەوە دەستنیشانی دیاردەكە بكەن و بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی بنێرن بۆ ئەوەی هەم پەرلەمان و هەمیش حكومەت رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر. من بە دڵ و گیان دژی گەندەلیم و خەباتی پێشمەرگایەتیشم بە هۆی ئەو دیاردەیەوە لەكەدار ناكەم.
بارزانى وتيشى "با ئەم ساڵە هەموومان بیكەینە ساڵی تەبایی و تەواوكردنی یەكخستنی دامودەزگاكانی هەرێم و هەروا ساڵی نەهێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی پێویست لە هەموو بوارەكاندا و ساڵی یەك هەڵوێستی بەرامبەر بە مەسەلە چارەنووسسازەكاندا.دوو ساڵ ماوە بۆ كۆتایی هاتنی سەرۆكایەتیەكان و پاش ئەو ماوەیەش جارێكی تر دەگەڕێینەوە بۆ رای میللەت و هەر میللەتیش دوا بڕیاری خۆی دەدات و دەبێ هەموومان ملكەچی ئەو بڕیارەی میللەت بین."
هەروا سەرۆك بارزانی داوای كرد كە دادگەری كۆمەڵایەتی بكرێتە ئامانجی سەرەكی پەرلەمان و حكومەت و گشت دامودەزگاكانی دیكە.
پاشان هەر یەك لە ئامادەبووان راو سەرنجی لایەنەكەی خۆیان خستەڕوو و هەر هەمووشیان تەئكیدیان لەوەكردەوە كە ئەو واقیعەی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی وڵاتاندا زۆر لە پێشترە و بوونی تێبینی لەسەر ئەدای حكومەت لە هەموو دنیادا باوە بە حزبە دەسەڵاتدارەكانیشەوە و گەلی كوردستانیش تا ئێستا قۆناخی رزگاریخوازیان نەبڕیوە . هەروا ئاماژە بۆ ئەوەكرا كە ئەگەر گەندەڵی هەیە با بەڵگەوە دەستنیشان بكرێ ، ناكرێ ئەم دیاردەیە یان ئەم ناوە بۆ موزایەدەی سیاسی بەكار بێت و داواش كرا كە دەزگای نەزاهە لە كوردستان دروست بكرێ و داواكاری گشتی دیوانی چاودێری دارایی‌ش كاراتر بكرێن و هەر هەموو ئامادەبووانیش كۆك بوون لەسەر بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی كە بە باش بڵێ باش و بە هەڵەش بڵێ هەڵە و كەسیش نابێ دژی چاكسازی بێ ، بە مەرجی ئەو چاكسازییە بۆ بە هێزكردنی ئەزموونەكە هەرێم بێت ، نەك رووخاندنی .
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا گشت لایەنە سیاسیەكان پێیان باش بوو كە هەر لایەنێك بە راپۆرتێك زانیارییەكانی خۆی بداتە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمیش بە هەماهەنگی پەرلەمان و حكومەت دەست بە چارەسەرییان بكات و ئەو جۆرەكۆبوونەوانەش بەردەوام بن بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەكان بەشداربن لە موتابەعەكردنی ئەو مەسەلانە.

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند هێشتا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه شه‌وی -42 له‌كاتی فڕینیدا له‌فڕۆكه‌خانی سلێمانی گڕیگرت ئاشكرانه‌كراووه، به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌ناڵ و ده‌زگای راگه‌یاندن چه‌ند نوسینێك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كراوه.
زانا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: له‌كاتی رودانی ئه‌مجۆره كاره‌ستانه‌دا وه‌ك یاسای فڕۆكه‌وانی ناكرێت هیچ زانیاریه‌ك دزه‌بكاته ناو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند تا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كاره‌كانیان نه‌بنه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن..

پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كار بۆ گه‌نجان و لاوان و بێ كاران
پیشه‌یی له‌شاری هه‌ولێر، بۆ راگه‌یاندنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌نجان و لاوان و بێ كاران له‌هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌چوو. كه هه‌ریه‌ك له‌م پرۆژانه ده‌بێته مایه‌ی سود و ده‌رفه‌تێك بۆ خه‌ڵكی خۆمان تاكو له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیاندا به‌كارو پیشه‌ی جۆراو جۆر ئاشنا بكرێن و سود له‌تواناكانیان وه‌ربگیردرێت.
پرۆژه‌ی یه‌كه‌م: پرۆژه‌ی كار بۆ هه‌مووان
ئاماژه به بریارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه نجومه‌نی وه‌زیران كه تایبه ته به پرۆژه‌ی (كار بۆ هه‌مووان) ، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌ڵده‌ستێت به‌راگه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هه‌مووان. سروشتی پرۆژه‌كه بریتیه له دابین كردنی (3000) هه‌لی كار بۆ پرۆژه‌و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له ماوه‌ی 3 ساڵدا بۆ بێكاران له ده‌رچوانی كۆلێژ‌و په‌یمانگاو مه‌شقه پیشه ییه‌كان به‌رامبه‌ر به پێدانی یارمه‌تیه‌كی مادی كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌یدات به خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌لێكی كار كه خۆی دابینی ده‌كات بۆ بێ كارێك كه‌بڕه‌كه‌ی بریتیه له 150 هه‌زار دینار.
ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- پێویسته پرۆژه‌كه پرۆژه‌یه‌كی بچوك بێت و ژماره‌ی كرێكاره‌كانی یاخود كارمه‌نده‌كانی له (10) كرێكار زیاتر نه‌بێت, پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێن و پیشه‌سازی و خزمه‌ت گوزاری بێت و كاره‌كه به‌رده‌وام بێت و كاتی نه‌بێت.
2- پێویسته هاولاَتی بێكار ده‌رچوی كۆلێژ یا په‌یمانگا یا ئاماده‌یی یاخود خوله‌كانی یه‌كه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی بێت و ناوی تۆماركرابێت له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی , هه‌روه‌ها دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و پێشتر له‌و جێگایه كاری نه‌كردبێت. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بڕی ( 150000) هه‌زار دینار ده‌دات به‌خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر كارپێكردنی هه‌ربێ كارێك. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كرێكارێك مانگانه بڕی 300 هه‌زار دینار له خاوه‌ن كارێك وه‌ربگرێت هاوشانی كرێكاره‌كانی تر، ئه‌وا وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بڕی 150 هه‌زار دینار له‌رێگای خاوه‌ن كاره‌كه ده‌دات به‌كرێكاره‌كه. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پێویسته خاوه‌ن كاركه بڕی 150 هه‌زار دیناره‌كه‌ی تر بدات به‌كرێكاره‌كه..
3- نابێت ئه‌و بێكاره‌ی كه‌كاری بۆده‌دۆزرێته‌وه خاوه‌ن كاره‌كه دوای ( 1 ساڵ) كۆتایی به‌راژه‌ی ئه‌م كرێكاره بهێنێت. ئه‌گه‌ر وای كرد ده‌بێت خاوه‌ن كاره‌كه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌ری گرتووه پێوسته هه‌مووی بگه‌رێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت. چونكه گرێبه‌ست له‌نێوان خاوه‌ن كار‌و وه‌زاره‌ت هه‌یه.
پرۆژه‌ی دووه‌م: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی:
له‌باره‌ی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی هه‌ر لێره‌یه‌وه به گه‌نجان و لاوانی خۆمان راده‌گه‌ینین كه‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێ كاری و به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی بڕیارێك له‌هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌چه‌ند رۆژی رابردوو و له‌رۆژانی داهاتووشداگه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ناوی خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك تۆمار بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له‌م خولانه كه خوله‌كان به‌یانیان و ئێواران به‌رده‌وام بێت و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ گه‌نجان و لاوان تاكو له‌رێگای ئه‌م خولانه‌وه ئاشنای كارێك بكرێن. كه خوله‌كانیش بریتین له خولی ( كۆمپیوته‌ر – كاره‌با – دروومان – ساركه‌ره‌وه – دارتاشی – موه‌لیده – لكاندن – هتد ) خوله‌كان به‌خۆڕاین و خه‌رجی رۆژانه‌ی هه‌ر به‌شداربوێكیش دابین ده‌كرێت و سبه‌ش به‌ره‌سمی ده‌ست ده‌كرێت به‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كان له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی كوردستاندا.
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌نته‌ری كۆری كوردستانی و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیشیه‌ی سۆران و هه‌روه‌ها بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی كه‌لار بكرێنه‌وه.
پرۆژه‌ی سێیه‌م: قه‌رزی بچوك له‌داهاتوودا
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ ساڵی 2011 بڕیارمانداوه له‌داهاوویه‌كی نزیكدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر بۆ گه‌نجان و لاوان و بێ كاران له‌هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ بێ كاران كه وابڕیاره ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جێبه‌جێكردنیشی ده‌بێته مایه‌ی سودێكی زۆر بۆ گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمه‌كه‌مان.
پرۆژه‌ی چواره‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی:
له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنمان بۆ بوونی یاسایه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو به‌مه‌به‌ستی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان. به‌پێویستمان زانی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی كرێكاران هه‌مواربكه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و دواتریش له‌كۆنفرانسێكی فراواندا سه‌رجه‌م راو پێشنیاره‌كان یه‌ك خران و له‌پرۆژه‌یه‌كدا پێشكه‌ش به حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیشه پرۆژه‌كه ئێستا له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندایه بۆ گفتوگۆكردن. كه هه‌ریه‌ك له‌هه‌مواركردنه‌كانی نێو پرۆژه‌كه له‌خزمه‌ت كرێكاران و پاراستنی مافه‌كانیاندایه. به‌و هیوایه‌ن له‌په‌رله‌مانی كوردستانیشدا پرۆژه‌كه به‌سود و قازانجی كرێكاران ته‌واو بێت.
هه‌ر لێره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین به‌نیازین یاسای كاری كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان دابڕ‌ێژین. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له‌پسپۆران و شاره‌زایانی بواره‌كه ده‌كه‌ین به راو پێشنیاره‌كانیان هاوكارمان بن بۆ بوونی یاسایه‌كی مۆدێرنی كار له‌كوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی

ڤۆڵكس وه‌یگن ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به كورته‌باڵاكان به‌رهه‌م ده‌هێنێت
ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینن وێنه‌ی جۆره ئۆتۆمبێلێكن كه تایبه‌تن به كورته‌باڵاكان و به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤۆڵكس وه‌یگنی ئه‌ڵمانیایه.
دهوك سالانه پێتڤی ب 240 ملیون لترێن گازا سپی یه
گازا سپی وه‌ك ژێده‌ره‌كێ گرنگ بو ژین وژیارا هاولاتیان یا رۆژانه كو پێداویستیه‌كا هه‌ر مه‌ز ن پێ هه‌یه، وتیبه‌ت ل ده‌ڤه‌رێن به‌فر بارین و سرو سارما، له‌وما حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژی به‌رده‌وام پێكولا دكه‌ت، گازا سپی ل سه‌ر هه‌می هاولاتیان ب یه‌كسانی دابه‌ش بكه‌ت.
رێڤه‌به‌ریا به‌رهه‌مێن گازێ دیاركر، گازا سپی به‌رده‌وام یا دهێته به‌لاڤه‌كرن ول ده‌سپێكێ ل جهێن سار مایی لێ هه‌یی دهێته به‌لاڤه‌كرن وه‌ك ئامێدیی و زاخو و ل ده‌وروبه‌رێن ئه‌ڤان چونكه پرانیا ئه‌ڤان گوندان كاره‌ب نینه.
شوره‌ش مه‌محود ل رێڤه‌به‌ریا به‌رهه‌مێن گازێ ل دهوك ئاشكه‌راركر، دڤێت هه‌ر سال هه‌رخێزانه‌ك 6 به‌رمیلێن گازا سپی وه‌ربگریت، كو سالێ دڤێت 240 ملیون لترێن گازا سپی بومه بهێن لێ نوكه بومه نیڤه‌ك دهێت، كو ئه‌وژی هه‌یڤانه 12 ملیون لترێن گازا سپی دهێن.
نافهاتی ئاشكه‌راكرژی،ژبه‌ر بارودوخێ ئارامێ كوردستانێ و هاتنا خێزانان ژباشو و ناڤه‌راستا ئیراقێ ول پارێزگه‌ها دهوك نێشته‌جێوبینه، و دگه‌ل خێزانێن گرێدایی مادێ 140 وهاتنا خێزانێن كورد ژ ده‌رڤه بو هه‌رێمێ، هه‌می ل سه‌ر رێژا هاتنا پانزرین و گازاسپی یاخه‌لكێ پارێزگه‌ها دهوكێ دژین.
شوره‌ش محمود ویسی گوتژی: ژبه‌ر هه‌بونا ژماره‌كا مولیدێن ئه‌هلی كو كاره‌بێ بو هاولاتیان دابین دكه‌ن ئه‌م نه‌شێن گازویلێ بده‌ینه ترومبێلێن بارهه‌لگر، و پتر ژێ 80% ئه‌م گازوایلێ ده‌ینه مولیدێن كاره‌بێ و هه‌رده‌مێ ره‌وشا كاره‌بێ باش بوو پاشان ئه‌م شێن بده‌ینێ.
شوره‌ش محمود وه‌یسی دیاركرژی، به‌رهه‌مێن گازێ ل سه‌ر هه‌می رێڤه‌به‌ریێن میری و نه‌خوشخانا وهێلێن نافخو و سه‌مونخانا دگه‌ل پروژێن كشتوكالی و جهێن ئاینی و كه‌رتێ ته‌ندروستی زێده‌باری به‌لاڤه‌كرنا پتر ژێ 3 ملیون لترێن گازا سپی ل سه‌ر كه‌رتێ په‌روه‌ردێ هاتیه به‌لاڤه‌كرن.

الثلاثاء، 8 فبراير 2011
ساڵانه هه‌ر تاكێك پێویستی به 16 كیلۆگرام گۆشتی ماسی هه‌یه
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانی ماسییه‌وه نزیكه‌ی 200 تۆن گۆشتی ماسی له هه‌ردوو جۆری (كاربی ئاسایی و سیلڤه‌ر) به‌رهه‌مبهێنێت و بخرێته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2010 دا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ی 2 هه‌ڵهێنه‌ری به‌رهه‌مهێنانی په‌نجه ماسی، نزیكه‌ی 400 هه‌زار په‌نجه ماسی به‌سه‌ر 282 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردووه.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست ئێمه كه‌وتوون، له‌كاتی ئێستادا هه‌ر تاكێكی مرۆڤ له جیهاندا پێویستی به 16 كیلۆگرام ساڵانه گۆشتی ماسی هه‌یه، به‌و پێیه‌ش ده‌بینین گۆشتی ماسی كه ساڵانه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێم دابینده‌كرێت، زۆر له‌و بڕه دیاركراوه كه‌متره، بۆیه بۆ دابینكردنی ئه‌و بڕه له گۆشتی ماسی، ئێمه ناچارده‌بین په‌نا بۆ هاورده‌كردنی گۆشتی ماسی به‌ستوو و ماسی قوتوو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ببه‌ین، تا بتوانین بڕی پێویست له گۆشتی ماسی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم دابین بكه‌ین.

نانسی عه‌جره‌م: له ڤالانتایندا له هه‌ولێر ده‌بم
خه‌ندان- كچه گۆرانیبێژی شۆخی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م ئاشكرایكرد: به‌نیازه له یادی ڤالانتایندا ئاهه‌نگ له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: حه‌زی له خێزانی گه‌وره‌یه‌و حه‌ز ده‌كات له‌دوا رۆژدا چوار منداڵی ببێت.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری "الاسبوعیه"ی ده‌زگای خه‌ندان له‌گه‌ڵیدا، نانسی عه‌جره‌م رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا بیر له سازكردنی ئاهه‌نگێك ده‌كه‌مه‌وه له یادی ڤالانتایندا له (14)ی شوباتی داهاتوو له شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش جارێ گریمانه‌یه، به‌ڵام (80%) ئه‌وه ده‌كه‌م، چونكه زۆر جه‌ماوه‌رم له عێراق هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌یندیدام له‌گه‌ڵیاندا".
دوپاتیشیكرده‌وه: "هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌م له عێراق، چونكه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیاندا قورسه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه و زووزوو ده‌بڕێت، بۆیه زۆر حه‌ز به بینینی ئه‌و جه‌ماوره ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به وتنی گۆرانی به له‌هجه‌ی عێراقی، وتی: "حه‌ز به گۆرانییه‌كانی حاتم عێراقی ده‌كه‌م‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌م یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی هه‌ڵبژێرم بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م له عێراق".
نانسی سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریی و حه‌ز كردنی له منداڵ وتی: "من حه‌زم له خێزانی گه‌وره‌یه، به‌ڵام جارێ ماوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت به‌خۆم ده‌ده‌م دوای له‌دایكبوونی كچی دووه‌مم، كه زۆرم پێخۆشه ئه‌ویش كچه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ته‌مه‌نی لمیلای خوشكی نزیك ده‌بێت".
وتیشی: "من له ماڵێكدا گه‌وره‌بووم كه منداڵی زۆری تێدا بوو، بۆیه ماڵ زیندوێتی تێدا نابینم ئه‌گه‌ر منداڵی زۆری تێدا نه‌بێت‌و له ده‌وروبه‌رمدا نه‌بن‌و ماڵه‌كه پڕ نه‌كه‌ن له جووڵه".

ڕه‌نای كچی سه‌دام حسێن شێت بووه
خه‌ندان ـ
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئوردون بڵاویانكرده‌وه، كه یه‌كێك له كچه‌كانی سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق باری ده‌روونیی زۆر خراپ بووه‌و ئێستا به ته‌واوی شێت بووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوخۆی ئوردون ئاشكرایانكرد: ڕه‌نای كچی سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق، دوای كوشتنی (سه‌دام كامیل)ی هاوسه‌ری له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، باری ده‌روونیی خراپ بووه‌و تووشی نه‌خۆشیی "شیزۆفڕینیا" بووه‌و ئێستاش گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی شێتبوون.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هه‌ڵاتن بۆ ئوردون‌و ئێستاش له‌و وڵاته ده‌ژین.

الاثنين، 7 فبراير 2011
سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی خۆراكی هێزه‌كانی ناوخۆ ته‌نها فه‌رمانێكی وه‌زاری ماوه
خه‌ندان، ئارام غه‌فور ـ
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خواردنی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆی له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كرد، ئه‌و فه‌رمانه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمیش ته‌نها فه‌رمانی ره‌سمی ماوه پێیده‌ربچێت.
بڕیاره بڕی 110 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خواردن بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ سه‌رفبكرێت و له‌به‌ری خواردن ده‌یاندرێتێ، كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه پێشتر بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق سه‌رفده‌كرا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌رێم لێی بێبه‌ش بوون.
لیوای پۆلیس عه‌بدوڵڵا خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ڕایگه‌یاند: كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه مه‌بده‌ئییه‌ن په‌سه‌ند كراوه و ته‌نها چاوه‌ڕێی فه‌رمانی وه‌زارین به سه‌رفكردنی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆدا.
وتیشی: "بڕیاره ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه 110 هه‌زار دیناره، له‌به‌رواری 1/9/2010 ه‌وه خه‌رجبكرێت و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بدرێت".
دوێنێ شه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراقی په‌سه‌ندكرد‌و بڕه پاره‌كه‌ی له (94) ترلیۆنه‌وه بۆ زیاتر له (96) ترلیۆن دینار زیادكرا.
لای خۆیه‌وه د.فازل نه‌بی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراق (96) ترلیۆن‌و (662) ملیار دیناره و دوای ده‌ركردنی نه‌فه‌قاتی سیادی‌و حاكمه (17%)ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، كه كردوێتییه (11) ترلیۆن‌و (179) ملیار دینار.

كاروانی چاكسازی به‌رده‌وامه: حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین بریاری گرنگی ده‌ركرد
خه‌ندان ـ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركرد له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت.
بریاره‌كان بریتین:
-دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی راژه بۆ دامه‌زراندنی ها‌وڵاتیان به شێوه‌یه‌كی عادیل ودوور له مه‌نسوبییه‌تی حیزبی و هه‌روه‌ها به پێی پێویستی و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌كان.
- كردنی سۆران و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین به سێ یه‌كه‌ی ئیداری جیاواز بۆ ئاسانكاری هاولاَتیان ونه‌مانی رۆتینيات بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه.
-ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی به‌رگری شارستانی بۆ %100 زیادكرا و راگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیسیش بۆ %90.
- هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابون و تاوتوێكردنی بودجه‌ی عێراق وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)