له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانی ماسییه‌وه نزیكه‌ی 200 تۆن گۆشتی ماسی له هه‌ردوو جۆری (كاربی ئاسایی و سیلڤه‌ر) به‌رهه‌مبهێنێت و بخرێته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ساڵی 2010 دا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ی 2 هه‌ڵهێنه‌ری به‌رهه‌مهێنانی په‌نجه ماسی، نزیكه‌ی 400 هه‌زار په‌نجه ماسی به‌سه‌ر 282 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم دابه‌شكردووه.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست ئێمه كه‌وتوون، له‌كاتی ئێستادا هه‌ر تاكێكی مرۆڤ له جیهاندا پێویستی به 16 كیلۆگرام ساڵانه گۆشتی ماسی هه‌یه، به‌و پێیه‌ش ده‌بینین گۆشتی ماسی كه ساڵانه بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێم دابینده‌كرێت، زۆر له‌و بڕه دیاركراوه كه‌متره، بۆیه بۆ دابینكردنی ئه‌و بڕه له گۆشتی ماسی، ئێمه ناچارده‌بین په‌نا بۆ هاورده‌كردنی گۆشتی ماسی به‌ستوو و ماسی قوتوو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ببه‌ین، تا بتوانین بڕی پێویست له گۆشتی ماسی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم دابین بكه‌ین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق