خه‌ندان – ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری رایگه‌یاند كه رۆژی 19ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندانێكی نوێ له جه‌زائیری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مسته‌فا بوشاشی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری "ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس وتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا رۆژی شه‌ممه له پایته‌خت خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ین".
ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی له‌پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی جه‌زائیر بوو كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه ژماره‌یان 30 هه‌زار پۆلیس بوو به‌توندی به‌رپه‌رچدرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س ده‌ستگیركران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپیشانده‌ران بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك گۆڕه‌پانی "1ی ئایار"یان داخست.
هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی خۆپیشاندانێك له وه‌هران ئه‌نجامدرا كه یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته و نزیكه‌ی 30 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له چه‌ندین حزبی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا ناڕه‌سمییه‌كان پێكدێت و له 21ی كانوونی دووه‌می رابردوودا و له‌گه‌رمه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵدا كه به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و زیاتر له 800 برینداری لێكه‌وته‌وه، پێكهات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق