خه‌ندان، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم ـ
به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد ئه‌مرۆ ته‌رمی قوربانیانی ناوفرۆكه گرگرتووه‌كه‌ی سلێمانی ره‌وانه‌ی ولاَتانی خۆیان ده‌كرێته‌وه، لیژنه‌ی به‌دوواداچونه‌كه‌ش ده‌سبه‌كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدولاَ به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند رێوشوێنی یاسایی بۆ ته‌رمی قوربانیان ته‌واو بووه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مرۆ ره‌وانه‌ی ولاَتانی خۆیان بكرێنه‌وه.
وتیشی" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان قوربانیان بازرگان بوون و ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی و ئه‌مریكی ئیسپانییان هه‌بووه، هه‌ربۆیه به‌هاوكاری سه‌فاره‌تی ئه‌و ولاَتانه ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی ولاَتی خۆیان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئاسیاسیل كاری دابینكردنی فرۆكه‌و هه‌ندێك كاری دیكه‌ی بۆده‌كات.
لایخۆشیه‌وه عه‌بدولاَ حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان وراگه‌یاندنی كۆمپانیای ئاسیاسێل به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند سه‌رجه‌م قوربانیان میوانی فاروقی مه‌لامسته‌فابوون، قوربانیانیش بریتی بوون له‌گه‌وره بازرگانان و بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كردن و سه‌رمایه گوزاری هاتبونه شاری سلێمانی.
وتیشی" یه‌كێ له‌قوربانیان به‌ناوی باست ره‌حیم ئه‌ندامی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ئاسیابووه‌و یه‌كێ له‌هاورێكانی به‌ناوی عه‌بدوڵلاَ یوسف كه‌ره‌گه‌زی به‌ریتانی، موراد مایكل به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكی و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری بانكی جه‌ی پی مۆرگنی نێوده‌وڵه‌تی و خافێرسۆریتا ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی و رێگه‌پێدراوی بانكی ناوبراو بۆ ئاسیای ناوه‌راست و خۆرهه‌لاًَتی ناوه‌راست و ئه‌فریقا و توركیا و مروان و عه‌بدوڵلاَ فرۆكه‌وانی فرۆكه‌كه‌بوون و ره‌گه‌زنامه‌یان لوبنانی ستیفنی به‌ره‌گه‌ز ئوردنی كه‌كاری خزمه‌تگوزاری بووه له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا.
دوێنی ئێواره له‌كاتی هه‌ستانیدا فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی توركی له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گری گرت و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی كه 4 بازرگان و دووفرۆكه‌وان و 1 خزمه‌تگوزاربوون بوونه قوربانی.
به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند دووانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ تیمه‌تایبه‌ته‌كه‌ی هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی ده‌گه‌نه سلێمانی و ده‌سبه‌لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر روداوه‌كه.
ئه‌وبه‌رپرسه‌ی ئاسیاسێڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئێستا سه‌رقاڵی رێوره‌سمی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیین له‌هه‌مانكاتدا فرۆكه‌ی ته‌رمه‌كانیش ئاماده‌كراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق