كۆمه‌له‌ی ئیخوان موسلمینی میسر كه‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌وڵاتی میسر قه‌ده‌غه‌كراوه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌م جار بڕیاریاندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عومه‌ر سلێمانی جێگری سه‌رۆكی میسر ئه‌نجام بده‌ن.
به‌بۆچوونی چاودێران ئیخوانی موسلمین ده‌یه‌وێت سوود له‌خۆپێشاندانی لاوانی ئه‌و وڵاَته وه‌رگرێ كه‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌دژی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسر ده‌ستی پێكردووه,
هاووڵاتیانی خۆپێشانده‌ر دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان راپه‌رینیان بۆ رووخاندنی رژێمی میسر‌و دورخستنه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدا كردووه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پارتێكی سیاسی بێت به‌ناوی ئه‌وانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بكات..
خۆپێشانده‌ران دووپاتیان كرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن پارتێكی سیاسی بێت‌و به‌سه‌ر شانی ئه‌واندا بڕوات‌و بگاته ده‌سه‌ڵات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق