خه‌ندان ـ
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئوردون بڵاویانكرده‌وه، كه یه‌كێك له كچه‌كانی سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق باری ده‌روونیی زۆر خراپ بووه‌و ئێستا به ته‌واوی شێت بووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوخۆی ئوردون ئاشكرایانكرد: ڕه‌نای كچی سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق، دوای كوشتنی (سه‌دام كامیل)ی هاوسه‌ری له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، باری ده‌روونیی خراپ بووه‌و تووشی نه‌خۆشیی "شیزۆفڕینیا" بووه‌و ئێستاش گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی شێتبوون.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هه‌ڵاتن بۆ ئوردون‌و ئێستاش له‌و وڵاته ده‌ژین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق