پرته‌قاڵ: ئه‌گه‌ر كه‌سیك حه‌زی له میوه‌ی پرته‌قاڵ بێت به‌و مانایه دێت كه ئه‌و كه‌سێكی زۆر به‌ته‌حه‌مول و خاوه‌ن ئیراده‌و توانایه، كاره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی هێواش به‌رِێوه‌ده‌چن به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌نجامێكی باشیان ده‌بێت و له‌كارو ئه‌ركی قورسیش ناترسن.
سێ‌و: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌سێوه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر هه‌ڵه‌شه‌و توندرِه‌وو بێته‌حه‌مولن و هیچ سڕێكیش ناشارنه‌وه، ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا برِیاربده‌ن و بیر له‌ڕابردوو ناكه‌نه‌وه‌و حه‌زیشتان له گه‌شتوگوزاره، ئه‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌شتاندان ئه‌و خۆشییه له چاوتان به‌دیده‌كرێت.
مۆز: ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له مۆزه كه‌سانی رۆحسووك و به‌به‌زه‌یین، هه‌روه‌ها كه‌سێكی زۆر شه‌رمنن و زۆربه‌ی كاتیش به‌هۆی دڵپاكیتانه‌وه تووشی كێشه ده‌بن و كه‌سه‌كانی چوار ده‌وریشتان سود له‌و كه‌سایه‌تییه‌تان وه‌رده‌گرن و بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه ئازارتان بده‌ن.
گێلاس: ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له گێلاسیشه ژیان بۆیان زۆر بێ وه‌فا نییه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو نزمیتان هه‌یه واته میزاجین، ئێوه توانای هێزێكی خه‌یاڵی زۆر به‌هێزتان هه‌یه‌و حه‌زتان له‌ئیشكردنه له‌بواری داهێناندا، له‌ناختاندا كه‌سێكی زۆر راستگۆن، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌تان نییه كه ئیفاده‌ی بۆچوونه‌كانی خۆتان بكه‌ن.
ترێ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێوه زۆر كه‌سێكی ناسكن، به‌ڵام زوو زوو هه‌ڵچوونتان ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌میش كۆتایی پێدێت، هه‌موو شتێكی جوانیشتان خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها كه‌سێكی سۆسیال و ناخ گه‌رمن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌چوارده‌ورتان خۆشه‌ویست بن، هه‌موو كارێك كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن خۆشی لێوه‌رده‌گرن و حه‌زیش ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و خۆشی و وزه‌یه له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌كه‌تان به‌شبكه‌ن، ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بێت هه‌رگیز بێتاقه‌ت نابێت، چونكه زۆر شتتان هه‌یه بۆ ئه‌وانی پێشنیاز بكه‌ن.
قۆخ: كه‌سێكی زۆر بزۆكن و حه‌زتان له ژیانه، هاورِێیه‌تیش یه‌كێكه له‌و به‌شه‌ی ژیانتان كه هه‌رگیز ناتوانن وازی لێ بهێنن و كێشه‌كان گه‌وره ناكه‌ن و زۆر به‌زوویش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
هه‌نجیر: ئێوه كه‌سێكی زۆر جددین و زۆر بیریش ده‌كه‌نه‌وه، حه‌زتان له سۆسیالبوونی خۆتانه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو‌و كه‌سێكی زۆر عینادیشن.
كاڵه‌ك: كه‌سێكی نه‌ترسن ئه‌و كێشانه‌ی به‌سه‌ریشتان دێن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسایی وه‌رده‌گرن و زۆر له‌سه‌ری نارِۆن و كه‌سایه‌تییه دڵخۆشكه‌ره‌كه‌شتان وایكردووه كه مرۆڤ بۆ لای خۆتان رابكێشن، له‌بواری كاریشدا وه‌ستان و له‌كاتی گونجاو‌دا برِیاری راست ده‌ده‌ن.
و/ سه‌ناریا كاوه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق