خه‌ندان، Mail Online ـ
كوردێكی عێراق، نیشته‌جێی شاری "لێسته‌ر"ی به‌ریتانیا، به‌شێوه‌یه‌كی "درندانه" ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی‌و خۆیشی ده‌كوژێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا ته‌رمی ئارام عه‌زیزی ته‌مه‌ن (32) ساڵه، كه كوردی عێراقه له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری لیسته‌ر ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ڕۆژی دواتر پۆلیس سه‌ردانی شوقه‌ی (جۆی سمۆڵ)ی ته‌مه‌ن (24) ساڵه‌ی هاوسه‌ری ئارام ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌چنه ناو شوقه‌كه جۆی‌و كوڕه سێ ساڵه‌كه‌و كچه ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌كه‌ی به كوژراویی ده‌دۆزنه‌وه.
ئارام عه‌زیز كه به "دڕنده‌ی تاوانبار" وه‌سفكراوه، پێشتر به‌نزینی كردووه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا‌و به‌نیاز بووه بیسو‌وتێنێت، هاوڕێكانی جۆی باسیان له‌وه كردووه، كه زۆر له هاوسه‌ره كورده‌كه‌ی ترساوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستاوه به دانانی زه‌نگی مه‌ترسی له شوقه‌كه‌یدا‌و هه‌میشه له‌ترسی هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌كوشێكی خستووه‌ته ژێر سه‌رینه‌كه‌ی.
جۆی، ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ناكۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئارامی هاوسه‌ری جیابووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و درێژه‌ی داوه به ژیانی خۆی، له‌و باره‌یه‌وه "جاڤید گه‌زناڤی" هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی جۆی، كه كوڕێكی حه‌وت ساڵیان هه‌بووه ده‌ڵێت: "جۆی ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی دوو منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ئارام".
جاڤید گه‌زناڤی باسی له‌وه كردووه، كه پێش هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر چاوی به جۆی سمۆڵ كه‌وتووه‌و گفتوگۆیان پێكه‌وه كردووه‌و جۆی به گریانه‌وه پێی وتووه، كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئارام‌دا هه‌یه‌و لێك جیابوونه‌ته‌وه، جاڤید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه ئارام هاوسه‌رێكی باش نه‌بووه، هه‌ر بۆیه جۆی هه‌میشه سه‌رقاڵی كێشانی حه‌شیشه‌و ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه،.
وتو‌وشیه‌تی:"دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئارامم بینی‌و پێی وتم كه من‌و جۆی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه لای یه‌كتر له‌پێناوی دوو منداڵه‌كه‌مان".
"جه‌ینی بلاند"ی ته‌مه‌ن (27) ساڵه، كه ئافره‌تێكی هاوڕێی "جۆی"ه باسی له‌وه‌كردووه، كه جۆی كه‌سێكی باشبووه‌و دایكێكی نموونه‌یی بووه، ئاماده‌بووه هه‌موو شتێك بكات له‌پێناو منداڵه‌كانی، به‌ڵام ئارامی هاوسه‌ری زۆر دڕنده بووه‌و هه‌میشه له جۆیی داوه‌و هه‌وڵیداوه كه جۆی له هاوڕێكانی داببڕێت.
جه‌ینی بلاند وتو‌وشیه‌تی:"دوای جیابوونه‌وه‌یان، ئارام نامه‌یه‌كی له ڕێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه بۆ جۆی ناردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه خۆی‌و دوومنداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هیچ پیاوێكی دیكه‌دا دروست بكات.
هاوڕێكه‌ی جۆی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆی بۆ لای ئارام جێی گومان بووه، پێشتر له مانگی (11)ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا پۆلیس‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه لای ئارام له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ژیانی كوڕ‌و كچه‌كه‌ی، دوو منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌ستێنن.
وتو‌وشیه‌تی:"به‌هه‌رحاڵ ئێستا ڕۆحی جۆی ئاسو‌وده‌یه‌و ڕزگاری بووه له هاوسه‌ره دڕنده‌كه‌ی"
هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئارام كه پیشه‌كه‌ی فیته‌ر بووه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ جۆی هاوسه‌ر بوون، وتو‌وشیه‌تی:"نازانم بۆ پۆلیس‌و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان یارمه‌تی جۆی‌و دوو منداڵه‌كه‌یان نه‌دا كه ئاگادار بوون له هه‌لومه‌رج‌و مه‌ترسیی هاوسه‌ره‌كه‌ی.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه وته‌بێژی پۆلیسی شاری لێسته‌ر ڕایگه‌یاندووه: به‌پێی یاسا دۆسییه‌ی كوشتنه‌كه جێی گومانه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیس به‌دوای هیچ كه‌سێكی گومانلێكراودا ناگه‌ڕێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق