خه‌ندان، شه‌هاب ئه‌حمه‌د – له ئه‌نجامی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه 8 كه‌س برینداربوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران كه له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆبوونه‌وه ، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا، پاشان مخۆپیشانده‌ران به‌ره‌و فلكه‌ی ئاسكه‌كان به‌ڕێكه‌وتن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیرا.
له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون و خۆپیشاندانیش تائێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: تائێٍستا 8 خۆپیشانده‌ر برینداربوون كه دووانیان به گوله برینداربوون و ئه‌وانی تر به دار و به‌رد برینداربوون.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، كه له‌نێو ئه‌و 8 برینداره‌دا دووانیان رۆژنامه‌نووسن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق