الأحد، 6 فبراير 2011

میسر.. له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشانداندا كوڕو كچێك ژیانی هاوسه‌رگیریی پێكده‌هێنن

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی میسردا، ئه‌مڕۆ له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ناوه‌ڕاستی شاری قاهیره‌ی پایته‌حت كوڕو كچێك له‌لایه‌ن مامۆستای ئاینییه‌وه‌و به‌ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، گرێبه‌ستی به‌یه‌كگه‌یشتنیی هاوسه‌رگیرییان بۆ ئه‌نجامدرا.
شایته‌حاڵه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زاوای خۆپیشانده‌ر سه‌ر به‌هیچ گروپ و حزب و ره‌وتێكی سیاسی نیه‌و بوكه‌خانیش یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ ئه‌كتیڤه‌كانی نێو خۆپیشاندانه‌كان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق