خه‌ندان-
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك و ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ سایتی خه‌ندان، هه‌ردوولا به‌نیازی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكانی شاره‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێشده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك كۆببنه‌وه و پرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شاره تاووتوێبكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، بارودۆخی شاری كه‌ركوك، ئاڵۆزیی و پشێوییان به‌خۆوه بینیی و له‌چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ی سه‌ر به شاره‌كه، به‌تایبه‌ت (حه‌ویجه و ریاز) به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و زۆربه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منی و حكومییه‌كانی ئه‌و ناحیانه‌یان سووتاند.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بیش لای خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت كورد له‌ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس دووربخرێنه‌وه و 140یش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
پێشتر ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان پێكهێنابوو به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناله‌باری كه‌ركوك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق