خه‌ندان- كچه گۆرانیبێژی شۆخی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م ئاشكرایكرد: به‌نیازه له یادی ڤالانتایندا ئاهه‌نگ له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: حه‌زی له خێزانی گه‌وره‌یه‌و حه‌ز ده‌كات له‌دوا رۆژدا چوار منداڵی ببێت.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری "الاسبوعیه"ی ده‌زگای خه‌ندان له‌گه‌ڵیدا، نانسی عه‌جره‌م رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا بیر له سازكردنی ئاهه‌نگێك ده‌كه‌مه‌وه له یادی ڤالانتایندا له (14)ی شوباتی داهاتوو له شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش جارێ گریمانه‌یه، به‌ڵام (80%) ئه‌وه ده‌كه‌م، چونكه زۆر جه‌ماوه‌رم له عێراق هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌یندیدام له‌گه‌ڵیاندا".
دوپاتیشیكرده‌وه: "هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌میی ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌م له عێراق، چونكه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیاندا قورسه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه و زووزوو ده‌بڕێت، بۆیه زۆر حه‌ز به بینینی ئه‌و جه‌ماوره ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به وتنی گۆرانی به له‌هجه‌ی عێراقی، وتی: "حه‌ز به گۆرانییه‌كانی حاتم عێراقی ده‌كه‌م‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌م یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی هه‌ڵبژێرم بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م له عێراق".
نانسی سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریی و حه‌ز كردنی له منداڵ وتی: "من حه‌زم له خێزانی گه‌وره‌یه، به‌ڵام جارێ ماوه‌یه‌ك ئیسراحه‌ت به‌خۆم ده‌ده‌م دوای له‌دایكبوونی كچی دووه‌مم، كه زۆرم پێخۆشه ئه‌ویش كچه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ته‌مه‌نی لمیلای خوشكی نزیك ده‌بێت".
وتیشی: "من له ماڵێكدا گه‌وره‌بووم كه منداڵی زۆری تێدا بوو، بۆیه ماڵ زیندوێتی تێدا نابینم ئه‌گه‌ر منداڵی زۆری تێدا نه‌بێت‌و له ده‌وروبه‌رمدا نه‌بن‌و ماڵه‌كه پڕ نه‌كه‌ن له جووڵه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق