خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاش سه‌ردانی بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تڵانتیك له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه، بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێشده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه به‌سه‌ردانێك، بارزانی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای كرد، له‌وانه ئیتاڵیا، كه میدالیای ئه‌تلانتیك-ی له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه پێبه‌خشرا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌سایتی خه‌ندان-ی راگه‌یاند: كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌نیازه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم و چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌وێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سایتی خه‌ندان-ی وت: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی دێنێت".
وتیشی: "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ئاشكراشیكرد، پێده‌چێت له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا كۆببنه‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تاووتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆزی هه‌رێمی كوردستان و پرسی خۆپیشاندانه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق