– ئه‌مڕۆ ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بییه رایگه‌یاند: سه‌رۆكی میسر "حوسنی موباره‌ك" ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه.
پێشتریش ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی نشتیمانی دیموكراتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شكردووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ده‌سته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری میسر پێكهاتووه له:
"سه‌فوه‌ت شه‌ریف" سكرتێری گشتی پارت
"جه‌مال موباره‌ك" یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
"زه‌كه‌ریا عه‌زمی" سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكی كۆمار
"موفید شه‌هاب" وه‌زیری كاروباری یاسایی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
"عه‌لی هلال " به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارت
"ئه‌حمه‌د عه‌ز" سكرتێری رێكخستن
هه‌ر ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه رایگه‌یاند "حوسام به‌دراوی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له شوێنی "سه‌فوه‌ت شه‌ریف" داده‌نرێت و شوێنی "جه‌مال موباره‌ك"ی كوڕی سه‌رۆكی میسریش ده‌گرێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق