کەمپینی راپرسی بۆ دیارکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان دوای راوێژكردن بڕیاریان داوه رۆژی 1 ئایار " مایس " 2011 بكه‌نه رۆژی راپرسی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی و داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ئێستا ده‌ستبكرێت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دام‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌مپینیه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ رێگای كوردستان نێردراوه هاتووه "
راپرسی ئامرازی دیموکراسی راستەوخۆیە و ئەوپەڕی رێز نواندنە بۆ بیروبۆچوونی یەک بە یەکی تاکی کۆمەڵگە. نەتەوە یەکگرتووەکان لەپێناو سەقامگیرکردنی پێگەی ئاشتی و تەبایی لەنێو گەلان لە(مادەی ٥٥، بەشی ٩و بڕگەی٢ی مادەی١)و لە جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ (مادەی ١٥، بڕگەی٢) دووپاتی مافی چارەنووسی گەلان ده‌کاته‌وه، ھاوکات تێکڕای ئازادیخوازان و ھێز و بیرە پێشکەوتووخوازەکانی جیھان ئەم مافە بە رەوا دەزانن و پشتیوانی لێدەکەن".
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه خەڵکی کوردستان لەو مافە نێونەتەوەیی، یاسایی و مرۆییە بێبەشکراوە. ئه‌و بێبەشکردنە شێوەیەکی روون و ئاشکرایە بۆ ھۆش و ھزر و دەسەڵاتی رەگەزپەرستیی. ئێمە لە بەرامبەریاندا خۆمان بە پابەندی جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ دەزانین و بەگوێرەی نێوه‌رۆکه‌که‌ی گوتاری خۆمان رادەگەیەنین.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌سه‌ر زاری كه‌مپینه‌كه ده‌ڵێت " ئێمە دەمانەوێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ھۆش و ھزری ھەماھەنگیی و دۆستایەتی گەلان و بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی و ھەر رەفتار و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی کۆتایی بەو جۆرە راسیزمە بهێنین کە بە پەتی سێدارە و داپڵۆسین و میلیتاریزم و قەدەغەکردنی قوتابخانەی کوردی.. لە رۆژھەڵاتی ناوین فەرمانڕەوایی دەکەن، داوای پەیڕەوکردنی مافی یاسایی و مرۆیی راپرسی دەکەین بۆ ھەرێمی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان لە باکوور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا".
بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانیش روونیده‌كاته‌وه كه رۆژی (١\٥\٢٠١١)مان بە رۆژی راپرسی بۆ دیارکردنی چارەنووسمان دیارکرد و لە ئێستاوە دەستبەکارین بۆ پەیویەندیکردن لەگەل دامودەزگا نێونەتەوەییەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق