خه‌ندان، ئارام غه‌فور ـ
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خواردنی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆی له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كرد، ئه‌و فه‌رمانه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمیش ته‌نها فه‌رمانی ره‌سمی ماوه پێیده‌ربچێت.
بڕیاره بڕی 110 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خواردن بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ سه‌رفبكرێت و له‌به‌ری خواردن ده‌یاندرێتێ، كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه پێشتر بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق سه‌رفده‌كرا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌رێم لێی بێبه‌ش بوون.
لیوای پۆلیس عه‌بدوڵڵا خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ڕایگه‌یاند: كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه مه‌بده‌ئییه‌ن په‌سه‌ند كراوه و ته‌نها چاوه‌ڕێی فه‌رمانی وه‌زارین به سه‌رفكردنی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆدا.
وتیشی: "بڕیاره ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه 110 هه‌زار دیناره، له‌به‌رواری 1/9/2010 ه‌وه خه‌رجبكرێت و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بدرێت".
دوێنێ شه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراقی په‌سه‌ندكرد‌و بڕه پاره‌كه‌ی له (94) ترلیۆنه‌وه بۆ زیاتر له (96) ترلیۆن دینار زیادكرا.
لای خۆیه‌وه د.فازل نه‌بی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراق (96) ترلیۆن‌و (662) ملیار دیناره و دوای ده‌ركردنی نه‌فه‌قاتی سیادی‌و حاكمه (17%)ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، كه كردوێتییه (11) ترلیۆن‌و (179) ملیار دینار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق