پیاوانی ئاینی میسر به‌ده‌ركردنی فتوایه‌ك به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی واجب كرد‌و سه‌رۆك كۆماری میسریشی له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی زوڵم ئاگاداركرده‌وه.
شێخ یوسف قه‌رزاوی به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك داوای له‌هه‌موو موسڵمانانی میسر كرد به‌شداری له‌خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی بكه‌ن‌و به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانه‌شی به‌واجب ناوبرد.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی كه به‌دوایین رۆژی دیكتاتۆر پێناسه‌كراوه، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌كانی میسر نمایشبكرێت.
قه‌رزاوی روو له‌موباره‌ك وتی"بۆ تۆ حه‌رامه كه گه‌له‌كه‌ت قوربانی بكه‌یت تا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنیته‌وه، فیرعه‌ون له‌دژی قه‌ومی مووسا ئه‌و كاره‌ی كرد. له‌ده‌ره‌نجامی سته‌م‌و زوڵم بترسه".
هاوكات قه‌رزاوی داوای له‌خه‌ڵكی میسر كرد كه بیر له‌رزگاربوون بكه‌نه‌وه‌و له‌ئێستادا بیر له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌نه‌وه.
داواشی له‌سه‌ربازان‌و هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه كه تێكه‌ڵ به‌جه‌ماوه‌ربن‌و پشتیوانی له‌برا‌و خوشكه‌كانیان بكه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی مێژووی میسر بێته‌ئاراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق