به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند هێشتا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه شه‌وی -42 له‌كاتی فڕینیدا له‌فڕۆكه‌خانی سلێمانی گڕیگرت ئاشكرانه‌كراووه، به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌ناڵ و ده‌زگای راگه‌یاندن چه‌ند نوسینێك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كراوه.
زانا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: له‌كاتی رودانی ئه‌مجۆره كاره‌ستانه‌دا وه‌ك یاسای فڕۆكه‌وانی ناكرێت هیچ زانیاریه‌ك دزه‌بكاته ناو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند تا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كاره‌كانیان نه‌بنه‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن..
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق