الخميس، 3 فبراير 2011

كەشناسیی هەرێم: پێشبینی دەكرێ سبەی بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێ

هەولێر 3 شوبات/فێبرایەر (ئاكانیوز)- بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان رای گەیاند پێشبینی دەكرێ سبەی هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیوچە هەور بۆ هەوری تەواو بێ لەگەڵ ئەگەری بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكان.

حەسەن وەهاب ئەمڕۆ پێنجشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سبەی بەهۆی لاوازبوونی بەرزە پاڵەپەستۆی هاتوو لە توركیا و هاتنی كاریگەریی درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دوورگەی عەرەبی، پێشبینی دەكرێ ئاسمانی هەرێم نیوچە هەور بۆ هەوری تەواو بێ لەگەڵ ئەگەری بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

وەهاب گوتی، پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ بەهۆی كاریگەریی بەرزە پاڵەپەستۆی هاتوو لە دەریای ناوەڕاست كە بارستە هەوایەكی وشك و ساردی لەگەڵدایە، پێشبینی دەكرێ ئاسمان هەور بۆ نیوچە هەور بێت.

لەبارەی كەشوهەوای شەمووی داهاتوو، ئەو بەڕێوەبەرە گوتی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لە كاتی بەیانی لەگەڵ دروستبوونی تەم پاشان كەش دەگۆڕێ بۆ نیوچە هەور.

زیاتر گوتی، سبەی مەودای بینین 7 كم دەبێ، ئاراستەی با لە هەولێر و دهۆك بەرەو باشووری رۆهەڵاتە، لە سلێمانی بەرەو باكوری رۆهەڵاتە.

"ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو لە هەولێر 12 پلەی سەدییە و نزمترین پلە 4 پلەی سەدییە، لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو 11 پلەی سەدییە و نزمترین پلە 3 پلەی سەدییە. لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو 13 پلەی سەدییە و نزمترین پلە 4 پلەی سەدییە" وەهاب گوتی.


لە هەولێر لە 24 ساتی رابردوو 0.1 ملم باران باریوە، كۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا گەیشتە 161.7ملم.

لە دهۆك لە لە 24 ساتی رابردوو 0.8 ملم باران باریوە، كۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا گەیشتە 168.5 ملم.

لە سلێمانی لە 24 ساتی رابردوو 1.7 ملم باران باریوە، كۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا گەیشتە 207.3 ملم.

دەوەن هادی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق