ئه‌وه‌ی روویدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا له كوردستان، له‌نێوان گۆڕان له‌لایه‌ك‌و حیزبه‌كانی حوكمڕان له‌لایه‌ك، له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه جگه له دژه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازیی، ده‌بێت گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و پارتیش باش بزانن كه چاكسازیی له ژینگه‌یه‌كی ئارام‌دا به‌رهه‌مداره.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه به‌یاننامه تونده‌كه‌ی گۆڕان‌و وه‌ڵامه توندتره‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له جێگای خۆی نه‌بووه، چونكه هه‌رد‌ووكیان به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئارامیی خه‌ڵكیان خسته مه‌ترسییه‌وه‌و پرۆسه‌ی چاكسازییش، كه ده‌ستیپێكرد‌ووه هه‌نگاوێك بردیانه دواوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی گۆڕان له‌وه‌دا گوماناویی بوو كه ئه‌وانه‌ی نییه‌تی چاكسازییان هه‌یه به كردار كرابو‌ونه به‌ر شاڵاوێكی نالۆجیك‌و شه‌خسییه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌ش به هه‌ڵه وه‌ڵام نادرێته‌وه، یه‌كێتی و پارتیش ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن، ئۆپۆزسیۆن دیارده‌یه‌كی دوژمنكارانه نییه‌و له زۆر جێگا سو‌ودمه‌نده، وه‌ڵامی ئه‌م دوو پارته‌ش زمانێكی نه‌شیاو بوو.
ئه‌م جۆره گرژییانه‌ش یه‌كه‌مجار نییه، له‌مه‌ش خراپتر روویداوه له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام دواتر ته‌نها زمانی گفتوگۆ برد‌وویه‌تیه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كردار سه‌لماند‌وویه‌تی نییه‌تی چاكسازیی هه‌یه، بۆیه هیچ سه‌یر نییه ببینین له‌ناو ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش زۆرێك هه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییان له چاكسازیدا نییه‌و ده‌یانه‌وێت رێره‌وه‌كه‌ی لێ بگۆڕن.
"كردار شه‌رته" دروشمی به‌رنامه‌یه‌كی دو‌ورودرێژه بۆ چاكسازیی سیاسی‌و ئابو‌وریی له‌م هه‌رێمه، هێشتا ساڵێك‌و چه‌ند مانگێك رۆیشتو‌وه به‌سه‌ر ئه‌م كابینه‌یه‌دا، بۆیه ناتوانرێت هه‌ڵسه‌نگاندنی فاشیلی‌و سه‌ركه‌وتنی بۆ بكرێت.
هاوڵاتییانی كوردستان چاكسازیی‌و ئارامییان ده‌وێت‌و مافێكی سه‌ره‌تایی خۆشیانه، ئه‌م دوو ئامانجه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ته‌ندروستی حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆن دێته‌دی، بۆیه كۆتایی دنیا نییه‌و له بری گرژیی، پێكه‌وه به‌ره‌و چاكسازیی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق