– ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریا له‌ترسی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیانی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان به‌هۆزو عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه و گوندنشینه‌كانی سنووری عه‌فرینی پڕ چه‌ك كردووه و فه‌رمانی پێكردوون به‌چه‌ك هه‌ر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری كوردی سه‌ركوت بكه‌ن، به‌رپرسانی پارته سیاسییه‌كانی كوردیش نیگه‌رانیان له‌مباره‌وه ده‌ربڕیوه و به‌مه‌ترسی دروستكردنی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌یان له‌قه‌ڵه‌م داوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌قید"غه‌سان بیلال" یاریده‌ده‌ری "ماهیر ئه‌سه‌د" فه‌رمانده‌ی هێزی پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری سوریا و لیوا "محه‌ممه‌د ناسیف" و "محه‌مه‌د سه‌عید به‌خیتان" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی به‌عسی سوریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان دزه‌ی كردووه، گوایه دوێنێ له‌و كۆبوونه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریا له‌ترسی روودانی هه‌ر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری كوردانی رۆژئاوای كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه و عه‌فرینی ئاگاداركردۆته‌وه و پیاوه‌كانیشی پڕ چه‌ك كردوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر خۆپیشاندانێكی هاوڵاتیانی كورد ببنه‌وه له‌رۆژئاوای كوردستان.
گوایه به‌رپرسانی سوریایی له‌كۆبوونه‌وه‌كه فه‌رمانیانداوه به‌عه‌ره‌به‌كان كه له‌كاتی دروستبوونی خۆپیشاندان راسته‌وخۆ ته‌قه له‌هاوڵاتیانی كورد بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی لیژنه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كورد له‌سوریا ، دكتۆر "مه‌حمود عه‌ره‌بۆ" له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆئاژانسی په‌یامنێر وتی: تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كی دروستمان پێ نه‌گه‌یشتووه ، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، نه‌ك هه‌ر پڕ چه‌كی كردوون بگره مه‌شق و راهێنانیش به‌هۆز و عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كورد له‌سوریا له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بڕیوه و داوایانكردووه له‌رێگه‌ی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان نه‌كراوه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وتیشی: كێشه‌كه بۆ كورد و عه‌ره‌ب كێشه‌كی نیشتمانییه، بۆیه نابێت نه له‌پێش و نه له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان بین، ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌قامی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێست ده‌ربڕێ، ئه‌وا هاوڵاتیانی كوردیش هاوبه‌ش و پاڵپشتیان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌و هه‌ر له‌مباره‌وه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كورد له‌سوریا "الپارتی" "مسته‌فا ئیبراهیم" له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: به‌راستی ئه‌مه شتێكی زۆر ترسناكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕێكی ناوخۆیی له‌نێوان برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب دروست ده‌بێت.
وتیشی: ئێمه ئه‌م ره‌فتاره‌ی حكومه‌تی سوریا ئیدانه ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریا له‌و ئه‌زموونه‌ی له‌تونس و میسر روویانداوه ده‌رسێكی وه‌رگرت بوایه نه‌ك به‌مشێوه‌یه ره‌فتار بكات، بۆیه ده‌بێت سوریا ئه‌وه بزانێت سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت نه‌ماوه و به‌ڵكو سه‌رده‌می دیموكراسیه‌ت بڵاوبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی تاكڕه‌وی یه‌ك حزب و یه‌ك سه‌رۆك و یه‌ك ئایدۆلۆژیا نه‌ماوه.
ئێمه ئومێده‌وارین برایانی عه‌ره‌ب كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن ببێته هۆكاری خوێڕێژی له‌نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له‌وڵاتی سوریا، هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی كوردیش بتوانین یه‌كڕیزی دروست بكه‌ن و ماڵی كورد رێكبخه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای وڵاتی سوریا.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌لپارتی وتی: ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كورد و وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كورد له‌سوریا هه‌ڵوێستمان وایه كه هه‌میشه ئاشته‌وایی و دیالۆگمان خواستووه، بۆیه ئه‌و كێشانه‌ی له‌سوریا رووده‌ده‌ن چ وه‌كو نیشتمانی یاخود نه‌ته‌وه‌یی یان له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراسیه‌ت بێت، بێگومان هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌بێ له‌رێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگه‌وه بێت.
مسته‌فا ئیبراهیم وتی: ئومێده‌وارین ده‌سه‌ڵاتدارێتی سوریا له‌و هه‌ڵوێسته خراپه‌ی خۆیدا پاشگه‌ز بێته‌وه، چونكه له‌درێژه‌ی مێژوودا كورد و عه‌ره‌ب هه‌ر برا بوون و هه‌میشه‌ش نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگه‌وه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و دیموكراسیه‌ت بڵاو بكاته‌وه.
Cop
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق