خه‌ندان، ئاژانسه‌كان ـ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ریفۆرمخوازانی ئێران بۆ پشتگیری له تونس و میسر خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵه‌كانی سایتی BBC له درێژه‌ی خۆپیشاندانه ناره‌زاییه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌موو جۆره‌كانی ته‌له‌فون و مۆبایلیان له تاران په‌كخست.
ئاژانسی هه‌واڵی CNN بڵاویكرده‌وه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێران تا دێت ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆه‌وه ده‌بینێت.
لای خۆشیه‌وه شایه‌تحاڵێك به BBC راگه‌یاند: "له شه‌قامی ئازادی به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت و خه‌ڵك په‌نا ده‌به‌نه كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ر و دواتر ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له كۆڵانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌وه‌سه‌ر".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ش رایگه‌یاند: "خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تاران روو له زیادبوونه‌و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جار هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به‌رگریان له به‌شداری كردنی میر حسێن موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه كرد به‌ڵام موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی چوونه ناو خۆپیشانده‌ران".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پۆلیس به گژی خه‌ڵكدا ناچن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان به جلی مه‌ده‌نیه‌وه له چه‌ند شوێنێكی تاران وه‌كوو مه‌یدانی ئینقلاب و مه‌یدانی فیرده‌وسی به توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه .
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پۆلیس له چوارده‌وری زانكۆی تاران جێگیر كراون و كۆپته‌ره‌كانی پۆلیس له ئاسمانی تاران ده‌سووڕێنه‌وه.
میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕوبی كه دوو سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ن داوایان له ئێران كردبوو بۆ پشتگیری له شۆڕشه‌كانی خه‌ڵكی میسر و تونس، خۆپیشاندانێك له تاران سازبكرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران مۆڵه‌تیان به‌و خۆپیشاندانه نه‌دا.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه مه‌هدی كه‌ڕوبی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا نه‌یتوانیه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له نزیكانی خۆی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
سات به سات دوایین گۆڕانكارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق