كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی شاری زاخۆیان ده‌كرد سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسانیان كرد‌و یاداشتێكیان دایه سه‌ركایه‌تی په‌رله‌مان تا زاخۆ له‌قه‌زاوه بكرێته پارێزگا یان ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
له‌دیدارێكدا وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و كار‌و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندا‌و هیوایان خواست به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بخرێته‌گه‌ڕو گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بدرێ.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌فده‌كه به‌نوێنه‌رایه‌تی چین و توێژه جیاوازه‌كانی زاخۆ داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كار بۆ به‌پارێزگا كردنی شارۆچكه‌ی زاخۆ بكرێ، یاخود وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان كه بڕیاره باری تایبه‌تیان پێبدرێت حیسابیان بۆ بكرێ، له‌به‌رامبه‌ردا د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنان گرنگی و بایه‌خی مێژوویی و جوگرافی زاخۆ و خه‌باتی بێوچانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌مێژووی رزگاریخوازی كوردستاندا به‌رز نرخاند‌و به‌پێویستی زانی له‌گه‌ڵ فراوان بوونی شار‌و شارۆچكه‌كان و ژماره‌ی دانیشتوان به‌ره‌چاوكردنی بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كان كار بۆ په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئیداریی زیاتر‌و زیادبوونی پارێزگاكان بكرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشت شوێنێكی كوردستان گرنگ و پیرۆزن، زاخۆش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و داخوازیه‌كانیان ده‌خرێته به‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌بوانیش ئه‌و یاداشته‌ی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بوو وێنه‌یه‌كیان پێشكه‌شیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
ب/ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زا
سڵاو و رێز
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌زای سۆران له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2011 به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه (سۆران، زاخۆ، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان)ی راگه‌یاند بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یان پارێزگا‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7-2-2011 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سۆران و راپه‌ڕین و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای زاخۆ نه‌كرا، له‌كاتێكدا قه‌زای زاخۆ به‌یه‌كێك له‌كۆنترین و گه‌وره‌ترین قه‌زاكان داده‌نرێت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی عیراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری دوو وڵات، داوای پشتیوانیی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زای زاخۆ بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ له‌ته‌ك قه‌زاكانی سۆران و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
وێنه‌یه‌ك بۆ:
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق