پیشه‌یی له‌شاری هه‌ولێر، بۆ راگه‌یاندنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌نجان و لاوان و بێ كاران له‌هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌چوو. كه هه‌ریه‌ك له‌م پرۆژانه ده‌بێته مایه‌ی سود و ده‌رفه‌تێك بۆ خه‌ڵكی خۆمان تاكو له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیاندا به‌كارو پیشه‌ی جۆراو جۆر ئاشنا بكرێن و سود له‌تواناكانیان وه‌ربگیردرێت.
پرۆژه‌ی یه‌كه‌م: پرۆژه‌ی كار بۆ هه‌مووان
ئاماژه به بریارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه نجومه‌نی وه‌زیران كه تایبه ته به پرۆژه‌ی (كار بۆ هه‌مووان) ، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌ڵده‌ستێت به‌راگه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هه‌مووان. سروشتی پرۆژه‌كه بریتیه له دابین كردنی (3000) هه‌لی كار بۆ پرۆژه‌و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له ماوه‌ی 3 ساڵدا بۆ بێكاران له ده‌رچوانی كۆلێژ‌و په‌یمانگاو مه‌شقه پیشه ییه‌كان به‌رامبه‌ر به پێدانی یارمه‌تیه‌كی مادی كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌یدات به خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌لێكی كار كه خۆی دابینی ده‌كات بۆ بێ كارێك كه‌بڕه‌كه‌ی بریتیه له 150 هه‌زار دینار.
ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- پێویسته پرۆژه‌كه پرۆژه‌یه‌كی بچوك بێت و ژماره‌ی كرێكاره‌كانی یاخود كارمه‌نده‌كانی له (10) كرێكار زیاتر نه‌بێت, پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێن و پیشه‌سازی و خزمه‌ت گوزاری بێت و كاره‌كه به‌رده‌وام بێت و كاتی نه‌بێت.
2- پێویسته هاولاَتی بێكار ده‌رچوی كۆلێژ یا په‌یمانگا یا ئاماده‌یی یاخود خوله‌كانی یه‌كه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی بێت و ناوی تۆماركرابێت له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن و ڕاهێنانی پیشه‌یی , هه‌روه‌ها دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و پێشتر له‌و جێگایه كاری نه‌كردبێت. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بڕی ( 150000) هه‌زار دینار ده‌دات به‌خاوه‌ن كار به‌رامبه‌ر كارپێكردنی هه‌ربێ كارێك. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كرێكارێك مانگانه بڕی 300 هه‌زار دینار له خاوه‌ن كارێك وه‌ربگرێت هاوشانی كرێكاره‌كانی تر، ئه‌وا وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بڕی 150 هه‌زار دینار له‌رێگای خاوه‌ن كاره‌كه ده‌دات به‌كرێكاره‌كه. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پێویسته خاوه‌ن كاركه بڕی 150 هه‌زار دیناره‌كه‌ی تر بدات به‌كرێكاره‌كه..
3- نابێت ئه‌و بێكاره‌ی كه‌كاری بۆده‌دۆزرێته‌وه خاوه‌ن كاره‌كه دوای ( 1 ساڵ) كۆتایی به‌راژه‌ی ئه‌م كرێكاره بهێنێت. ئه‌گه‌ر وای كرد ده‌بێت خاوه‌ن كاره‌كه هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌ری گرتووه پێوسته هه‌مووی بگه‌رێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت. چونكه گرێبه‌ست له‌نێوان خاوه‌ن كار‌و وه‌زاره‌ت هه‌یه.
پرۆژه‌ی دووه‌م: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی:
له‌باره‌ی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی هه‌ر لێره‌یه‌وه به گه‌نجان و لاوانی خۆمان راده‌گه‌ینین كه‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی بێ كاری و به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی بڕیارێك له‌هه‌رسێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌چه‌ند رۆژی رابردوو و له‌رۆژانی داهاتووشداگه‌نجان و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ناوی خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن و راهێنانی پیشه‌یی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك تۆمار بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له‌م خولانه كه خوله‌كان به‌یانیان و ئێواران به‌رده‌وام بێت و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ گه‌نجان و لاوان تاكو له‌رێگای ئه‌م خولانه‌وه ئاشنای كارێك بكرێن. كه خوله‌كانیش بریتین له خولی ( كۆمپیوته‌ر – كاره‌با – دروومان – ساركه‌ره‌وه – دارتاشی – موه‌لیده – لكاندن – هتد ) خوله‌كان به‌خۆڕاین و خه‌رجی رۆژانه‌ی هه‌ر به‌شداربوێكیش دابین ده‌كرێت و سبه‌ش به‌ره‌سمی ده‌ست ده‌كرێت به‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كان له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی كوردستاندا.
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له‌سه‌نته‌ری كۆری كوردستانی و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیشیه‌ی سۆران و هه‌روه‌ها بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی كه‌لار بكرێنه‌وه.
پرۆژه‌ی سێیه‌م: قه‌رزی بچوك له‌داهاتوودا
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ ساڵی 2011 بڕیارمانداوه له‌داهاوویه‌كی نزیكدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر بۆ گه‌نجان و لاوان و بێ كاران له‌هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه پرۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوك بۆ بێ كاران كه وابڕیاره ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌ده‌رفه‌تێكی نزیكدا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جێبه‌جێكردنیشی ده‌بێته مایه‌ی سودێكی زۆر بۆ گه‌نجان و لاوانی هه‌رێمه‌كه‌مان.
پرۆژه‌ی چواره‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی:
له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنمان بۆ بوونی یاسایه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو به‌مه‌به‌ستی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كرێكاران له‌هه‌رێمی كوردستان. به‌پێویستمان زانی یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی كرێكاران هه‌مواربكه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و دواتریش له‌كۆنفرانسێكی فراواندا سه‌رجه‌م راو پێشنیاره‌كان یه‌ك خران و له‌پرۆژه‌یه‌كدا پێشكه‌ش به حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرا. ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیشه پرۆژه‌كه ئێستا له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندایه بۆ گفتوگۆكردن. كه هه‌ریه‌ك له‌هه‌مواركردنه‌كانی نێو پرۆژه‌كه له‌خزمه‌ت كرێكاران و پاراستنی مافه‌كانیاندایه. به‌و هیوایه‌ن له‌په‌رله‌مانی كوردستانیشدا پرۆژه‌كه به‌سود و قازانجی كرێكاران ته‌واو بێت.
هه‌ر لێره‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین به‌نیازین یاسای كاری كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان دابڕ‌ێژین. هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له‌پسپۆران و شاره‌زایانی بواره‌كه ده‌كه‌ین به راو پێشنیاره‌كانیان هاوكارمان بن بۆ بوونی یاسایه‌كی مۆدێرنی كار له‌كوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق