ھاووڵاتیانی کوردستان ده‌ڵێن سوربوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، چاودێرانی سیاسیش له‌و بڕوایه‌دان که ھه‌نگاوی باش نراوه بۆ ھێورکردنه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان تێکی نه‌دا.
ده‌شڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان شتێکی تازه‌ی تێدا نییه‌و داواکارییه‌کانی ڕابردوویه‌تی که‌به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ کردوه.
ھاووڵاتییان
چاوه‌ڕوان بوون
له‌کاتێکدا ھاووڵاتیانی کوردستان و ھێزه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون که سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای لێبورن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و له‌به‌یاننامه‌که‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌که جارێکی تر سوربوونی خۆی له‌ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ڕاگه‌یاند.
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردووی ھه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی، یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، داوایان له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان کرد که داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی کوردستان بکات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی ھه‌یان بووه.
به‌ڵام تائێستا سه‌رکرده‌کانی گۆڕان، نه‌ک ئاماده‌ی لێبوردن نیین، به‌ڵکو سورن له‌سه‌ر خاڵه‌کانی به‌یاننامه‌که‌یان، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، ئه‌مه له‌کاتێدایه که به‌یاننامه‌که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و جه‌ماوه‌ره‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
ئاڵۆزتر ده‌بێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، لێپرسراوی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان، به‌کورستانی نوێی وت: ڕه‌وشێکی ئاڵۆز له ھه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه، ھه‌رچه‌نده ھه‌وڵێکی زۆریش دراوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ھه‌نگاوی زۆر کاریگه‌ر بۆ پێشه‌وه نه‌نراوه و ئه‌و گرژیه ھه‌ر ماوه.
ده‌شڵیت: من بۆچونم ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرژیه ھی ھه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵکو ھی ھه‌لومه‌رجی پێش ئه‌مڕۆیه، ئه‌و گرژیه‌ی که ئێستا ھه‌یه، گرژیه‌که که ڕوویه‌کی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه، که‌ڕه‌نگه بۆ دووساڵ مه‌وپێش بگه‌رێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌م ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندایه، ئه‌وکات لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌تواننن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵکه‌وه، کێشه‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و ده‌زانرێت که خه‌ڵک ده‌نگ به‌چی و به‌کێ ده‌دات.
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی: گۆڕان وه‌ک به‌شێک له‌سیاسه‌ته‌که‌ی خۆی، کۆمه‌ڵێک داواکاری پێشکه‌شکردوه ئه‌و داوایاریانه‌ی که پێشتا پێشکه‌شی ده‌کات، پێش ئَستاش ھه‌ر باسی کردوه، پێشکه‌شی کردوه واته ئه‌و سیاسته‌ی که ئێستا ھه‌یه‌تی درێژه‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووه، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که له‌ساڵانی ڕابردوو گرژی ھه‌بووه، ئه‌و گرژیه‌ش ھه‌مان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ھه‌مان سیاسیه‌تی ئێستا ھه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئێستا گۆران گرتویه‌تیه‌به‌ر، شتێکی تازه‌ی تێدانیه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌وا ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی
چاودێران ده‌ڵێن که ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستان، بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کانیانه‌وه‌و دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌که‌ن.
داواش ده‌که‌ن که گۆڕان ھه‌وڵنه‌دات دۆخه‌که ئاڵۆزتر بکات و پێداگیری له به‌یاننامه‌که‌ی نه‌کات، که داوای ھه‌ڵته‌کاندنی کۆی سیسیه‌می سیاسیی ھه‌رێم ده‌کات.
عارف قوربانی، وه‌ک چاودێرێکی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌بێت ھه‌م گۆڕان و ھه‌م یه‌کێتی و پارتی گوێ بۆ یه‌کتر بگرن و یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌بێت.
وتیشی: ناکرێت ھه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌نگه‌رێدابێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، ئاماده نه‌بن، گفتوگۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێنه دۆخێک دواجار خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌مان له‌ده‌ست بچێت، ھیچ زه‌مانێک نیه شتیکی له‌مه باشترمان ده‌ستکه‌وێت.
قوربانی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌شه ھێورنه‌بێته‌و،ه ئه‌و کاته مه‌ترسی سیاسی و گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌زمونی ھه‌رێمی کوردستان، چونکه له‌ئێستادا ھه‌لومه‌رجێکی سیاسی له‌ناوچه‌که به‌رێوه‌یه که باته‌نیا ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینین که شه‌قامی ناره‌زی له‌میسر و تونس ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بگۆرێت، بائه‌وه‌ش بینین که ڕه‌نگه ئه‌و کاریگه‌ریانه، دواجار به‌عاقارێکدا بڕوات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که ھه‌بێت.
عارف قوربانی، درێژه‌ی به قسه‌کانیداو وتیشی: پێویسته ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد بیر بکه‌ینه‌وه له‌م ھه‌لومه‌رجه سیاسییه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌لومه‌رجی سیاسی ناوحۆ بکه‌ین که ده‌ستکه‌وتی زیاتر بۆ میلله‌ته‌کانمان بھێننین.
گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لییه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، 29 مانگی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌وه، داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی کرد، که دواتر بوو به‌ھۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی و ناڕه‌زایه‌تی توندی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی لێکه‌وته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوربوونی بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر داواکارییه‌کان دووباره کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتیدایه که خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، بزوتنه‌وه‌که له به‌یاننامه‌که‌ی پاشگه‌زبێته‌وه‌و زیاتر بارودۆخه‌که ئاڵۆز نه‌کات.
چاودێرانی سیاسیی و شاره‌زایانی یاسایی، ده‌ڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت نایاساییه‌و پێچه‌وانی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، چاودێری سیاسی، به‌کوردستانی نوێی وت: بێگومان ھه‌ر شتێک که ئیسراری توند‌و تیژیتکرد، خراپه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی که گۆڕان ده‌ڵێت، کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بارزا و په‌یوه‌ندیه‌کان، چونکه ئه‌وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ھه‌موو حیوار وگفتوگۆیه‌که، دیاره گۆڕان به‌رنامه‌یه‌کیان ھه‌یه بۆ ئالۆزکردنی ئه‌و ڕه‌وشه.
شادمان ده‌شڵێت: گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه نیه، ئه‌وه ڕه‌دفیعلی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه که ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیان کردوه به‌بیانوو، به‌بڕوای من گۆران ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لیه.
سه‌رچڵ محه‌مه‌د، بازرگانه له‌شاری سلێمانی، ده‌ڵێ له‌وه‌ته‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یاننامه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه، بازاڕی شێواندوه و نرخ خه‌ریکه به‌زر ده‌بێته‌وه، چونکه بازرگانه‌کان له‌وه ده‌ترسن دۆخه‌که تێکبچێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق