خه‌ندان -
ڕۆژنامه‌ی derspigel دێرشپیگلی ئه‌لمَانی
حسێن دره‌خشانی، گه‌وره داهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری (blogger)ی ئێرانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به به‌رمته له زیندان ئازاد كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دره‌خشانی زیاتر له دوو ساڵه و به‌ته‌واوی بۆ ماوه‌ی 26 مانگی له زیندانی تاران‌دا به‌سه‌ر بردووه.
بۆ ماوه‌ی دوو جاره باشترین (blogger)كانی نێوده‌وڵه‌تی و خێزانه‌كه‌ی توانیان به دانانی بارمته به بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی حسێن دره‌خشانی له زیندان بێننه ده‌ره‌وه. (blogger) دره‌خشانی كه‌نه‌دی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ماڵپه‌ری مه‌شریق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له زیندان ئازادكراوه.
دیاره ئه‌م ماڵپه‌ره له‌كاتی خۆیدا یه‌كێك بوو له‌و ماڵپه‌رانه‌ی كه دژی دره‌خشانی وه‌ستایه‌وه و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ كه له ماڵپه‌ره‌كه‌یدا (پرۆپاگه‌نده بۆ دوژمنانی سه‌رسه‌ختی حكومه‌ت ده‌كات و پلان له‌دژی حكومه‌ت ده‌گێڕێت و ڕاگه‌یاندنی دژ به ئیسلام و پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به شۆڕش بڵاوده‌كاته‌وه و ڕاگه‌یاندن بۆ بێ باوه‌ڕی ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ره بێشه‌رمه‌كانی له ئه‌ستۆگرتووه).
دیاره حیسابی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ به بارمته‌دانانی حسێن كراوه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌خێزانه‌كه‌یه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه دره‌خشانی به‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان زۆر خۆشحاڵه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی: كه ئه‌وان زۆر ده‌مێكه و هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی دره‌خشانی به‌ند كراوه چه‌ندان جار هه‌وڵی به‌ردانیان داوه به بارمته، به‌ڵام هه‌موو جارێك داواكه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. هه‌مان سه‌رچاوه به دۆیچه ڤیله‌ی ڕاگه‌یاندووه كه دره‌خشانی ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌توانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان بمێنێته‌وه و خێزانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (1.5 ملیۆن دۆلار) (1.3 ملیۆن یۆرۆیان) وه‌ك بارمته داناوه تا دڵنیایی ئه‌وه بده‌نه حكومه‌ت كه دره‌خشانی هه‌ر كات ده‌سه‌ڵات بانگی بكاته‌وه ده‌چێته‌وه نێو زیندان.
دره‌خشانی هه‌ر له ساڵی 2001 ده‌ستی دایه نووسین له ماڵپه‌ری ئینته‌رنێتدا و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ناووناوبانگێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی په‌یدا كرد ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كی (زمانی فارسی) بۆ (blogger) بڵاوكرده‌وه.
له دوایدا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وێب سایته‌كه‌ی به زمانی فارسی و ئینگلیزی و به‌مه‌ش بووه جێی سه‌رنجڕاكێشانی زۆربه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا و چه‌ندان چاوپێكه‌وتنی گرنگیان له‌گه‌ڵدا كرد و نازناوی باوكی (blogger)ی ئێرانیان به‌سه‌ردا بڕیه‌وه. له نێوان ساڵی 2005 بۆ 2006 وه‌ك ئه‌ندامێكی (blogger)ی دۆیچه ڤیله پاداشت كرا و به (BOB) ناسرا. دره‌خشانی له (blogger)ه‌كه‌ی خۆیدا و له‌ڕێی ماڵپه‌ره‌كه‌یه‌وه دژ به ڕژێمی ئێرانی قسه‌ی ده‌كرد و ڕه‌خنه‌ی ئاراسته ده‌كردن.
له ساڵی 2006یشدا گه‌شتێكی بۆ ئیسرائیل كرد ئه‌ویش به‌هۆی پاسپۆرته كه‌نه‌دییه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌زانین گه‌شتكردن بۆ ئیسرائیل بۆ هاوڵاتیانی دانیشتووی ئێران قه‌ده‌غه‌یه.
دوای چه‌ند مانگێك تێڕوانینی سیاسی دره‌خشانی ڕووی له گۆڕان كرد و بووه كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی و ڕووه و ئاراسته‌یه‌كی دژ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له ماڵپه‌ره‌كه‌یه‌وه هێرشی ئاشكرای ده‌كردنه سه‌ر.
ئه‌وه‌ی دووپاتده‌كرده‌وه كه ئه‌و به‌رگری له حه‌قی شه‌رعی ئێران ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنان و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له ماڵپه‌ره فارسیه‌كه‌یه‌وه دره‌خشانی هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئێرانی كه پێشتر براده‌ری بوون.
مه‌هدی خه‌لیجی
كه كارمه‌ندێكی ئێرانی بووه و كاری بۆ واشینتۆن دی سی ده‌كرد، له ساڵی 2007دا زۆر توڕه‌بوو له دره‌خشانی به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی كه له ماڵپه‌ره‌كه‌ی دره‌خشانیه‌وه له‌دژی به‌ڕێكخرا بوو.
له پایزی ساڵی 2008 دره‌خشانی گه‌ڕایه‌وه ئێران دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ده‌ژیا، له 1ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2008دا ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
تێبینی: دره‌خشانی 19.5 ساڵ حكومی به‌ندی به‌سه‌ردا دراوه.
شاكار محه‌مه‌د
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق