الاثنين، 14 فبراير 2011
په‌رله‌مانتارانی زاخۆ داواده‌كه‌ن قه‌زاكه‌یان بكرێته ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ
كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تی شاری زاخۆیان ده‌كرد سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردسانیان كرد‌و یاداشتێكیان دایه سه‌ركایه‌تی په‌رله‌مان تا زاخۆ له‌قه‌زاوه بكرێته پارێزگا یان ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
له‌دیدارێكدا وه‌فده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و كار‌و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندا‌و هیوایان خواست به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بخرێته‌گه‌ڕو گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بدرێ.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌فده‌كه به‌نوێنه‌رایه‌تی چین و توێژه جیاوازه‌كانی زاخۆ داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كار بۆ به‌پارێزگا كردنی شارۆچكه‌ی زاخۆ بكرێ، یاخود وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان كه بڕیاره باری تایبه‌تیان پێبدرێت حیسابیان بۆ بكرێ، له‌به‌رامبه‌ردا د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنان گرنگی و بایه‌خی مێژوویی و جوگرافی زاخۆ و خه‌باتی بێوچانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌مێژووی رزگاریخوازی كوردستاندا به‌رز نرخاند‌و به‌پێویستی زانی له‌گه‌ڵ فراوان بوونی شار‌و شارۆچكه‌كان و ژماره‌ی دانیشتوان به‌ره‌چاوكردنی بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی شوێنه‌كان كار بۆ په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئیداریی زیاتر‌و زیادبوونی پارێزگاكان بكرێ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشت شوێنێكی كوردستان گرنگ و پیرۆزن، زاخۆش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و داخوازیه‌كانیان ده‌خرێته به‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌بوانیش ئه‌و یاداشته‌ی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بوو وێنه‌یه‌كیان پێشكه‌شیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
ب/ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زا
سڵاو و رێز
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قه‌زای سۆران له‌سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2011 به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌م قه‌زایانه‌ی خواره‌وه (سۆران، زاخۆ، راپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان)ی راگه‌یاند بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یان پارێزگا‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7-2-2011 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و سۆران و راپه‌ڕین و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای زاخۆ نه‌كرا، له‌كاتێكدا قه‌زای زاخۆ به‌یه‌كێك له‌كۆنترین و گه‌وره‌ترین قه‌زاكان داده‌نرێت نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی عیراق و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری دوو وڵات، داوای پشتیوانیی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی قه‌زای زاخۆ بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ له‌ته‌ك قه‌زاكانی سۆران و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
وێنه‌یه‌ك بۆ:
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان

به‌په‌له ... هه‌موو هێله‌كانی ته‌له‌فون له تاران په‌كخران
خه‌ندان، ئاژانسه‌كان ـ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ریفۆرمخوازانی ئێران بۆ پشتگیری له تونس و میسر خۆپیشاندانێكیان سازكرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵه‌كانی سایتی BBC له درێژه‌ی خۆپیشاندانه ناره‌زاییه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌موو جۆره‌كانی ته‌له‌فون و مۆبایلیان له تاران په‌كخست.
ئاژانسی هه‌واڵی CNN بڵاویكرده‌وه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێران تا دێت ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆه‌وه ده‌بینێت.
لای خۆشیه‌وه شایه‌تحاڵێك به BBC راگه‌یاند: "له شه‌قامی ئازادی به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت و خه‌ڵك په‌نا ده‌به‌نه كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ر و دواتر ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له كۆڵانه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌وه‌سه‌ر".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ش رایگه‌یاند: "خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تاران روو له زیادبوونه‌و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جار هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به‌رگریان له به‌شداری كردنی میر حسێن موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه كرد به‌ڵام موسه‌وی و ژنه‌كه‌ی چوونه ناو خۆپیشانده‌ران".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی پۆلیس به گژی خه‌ڵكدا ناچن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان به جلی مه‌ده‌نیه‌وه له چه‌ند شوێنێكی تاران وه‌كوو مه‌یدانی ئینقلاب و مه‌یدانی فیرده‌وسی به توندی رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه .
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی پۆلیس له چوارده‌وری زانكۆی تاران جێگیر كراون و كۆپته‌ره‌كانی پۆلیس له ئاسمانی تاران ده‌سووڕێنه‌وه.
میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕوبی كه دوو سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ن داوایان له ئێران كردبوو بۆ پشتگیری له شۆڕشه‌كانی خه‌ڵكی میسر و تونس، خۆپیشاندانێك له تاران سازبكرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران مۆڵه‌تیان به‌و خۆپیشاندانه نه‌دا.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه مه‌هدی كه‌ڕوبی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌م چه‌ند رۆژه‌دا نه‌یتوانیه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له نزیكانی خۆی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
سات به سات دوایین گۆڕانكارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه

سبه‌ینێ له هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه
سبه‌ینێ رێكه‌وتی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" ده‌كات، له هه‌رێم پشووی ره‌سمییه.
یوسف میرزا محه‌مه‌د جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ سایتی خه‌ندان وتی: "سبه‌ینێ له هه‌موو داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمییه".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم له لێدوانێكی پێشوویدا بۆ سایتی خه‌ندان وتی: رۆژی 15ی ئه‌م مانگه ده‌كاته 12ی ره‌بیع ئه‌لئه‌وه‌ل و كه یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت".

جه‌زائیرییه‌كان 19ی مانگ خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه
خه‌ندان – ئه‌ندامێكی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری رایگه‌یاند كه رۆژی 19ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندانێكی نوێ له جه‌زائیری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مسته‌فا بوشاشی ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیری "ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی" له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس وتی: "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا رۆژی شه‌ممه له پایته‌خت خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بده‌ین".
ته‌نسیقی وه‌ته‌نی بۆ گۆڕان و دیموكراتی له‌پشت ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی جه‌زائیر بوو كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه ژماره‌یان 30 هه‌زار پۆلیس بوو به‌توندی به‌رپه‌رچدرایه‌وه و به‌هۆیه‌وه 300 كه‌س ده‌ستگیركران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپیشانده‌ران بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك گۆڕه‌پانی "1ی ئایار"یان داخست.
هاوكات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی خۆپیشاندانێك له وه‌هران ئه‌نجامدرا كه یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته و نزیكه‌ی 30 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له چه‌ندین حزبی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكا ناڕه‌سمییه‌كان پێكدێت و له 21ی كانوونی دووه‌می رابردوودا و له‌گه‌رمه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵدا كه به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و زیاتر له 800 برینداری لێكه‌وته‌وه، پێكهات.

نه‌وشیروان مسته‌فا رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان به مشه‌خۆر ناوده‌بات
له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی روبه‌ڕووی كه‌ناڵی KNN دا، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وی گۆڕان له به‌شێكی قسه‌كانیدا رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی به مشه‌خۆر ناوبرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لای رۆشنبیران دروستكردووه.
ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن:
ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا ده‌بیستن:
گۆڕان سوره له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
ھاووڵاتیانی کوردستان ده‌ڵێن سوربوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، چاودێرانی سیاسیش له‌و بڕوایه‌دان که ھه‌نگاوی باش نراوه بۆ ھێورکردنه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان تێکی نه‌دا.
ده‌شڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان شتێکی تازه‌ی تێدا نییه‌و داواکارییه‌کانی ڕابردوویه‌تی که‌به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ کردوه.
ھاووڵاتییان
چاوه‌ڕوان بوون
له‌کاتێکدا ھاووڵاتیانی کوردستان و ھێزه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون که سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوای لێبورن له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و له‌به‌یاننامه‌که‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌که جارێکی تر سوربوونی خۆی له‌ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ڕاگه‌یاند.
له‌کۆبوونه‌وه‌ی ھه‌فته‌ی ڕابردووی ھه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی، یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، داوایان له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان کرد که داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی کوردستان بکات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی ھه‌یان بووه.
به‌ڵام تائێستا سه‌رکرده‌کانی گۆڕان، نه‌ک ئاماده‌ی لێبوردن نیین، به‌ڵکو سورن له‌سه‌ر خاڵه‌کانی به‌یاننامه‌که‌یان، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت، ئه‌مه له‌کاتێدایه که به‌یاننامه‌که له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و جه‌ماوه‌ره‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
ئاڵۆزتر ده‌بێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، لێپرسراوی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی کوردستان، به‌کورستانی نوێی وت: ڕه‌وشێکی ئاڵۆز له ھه‌رێمی کوردستان له‌ئارادایه، ھه‌رچه‌نده ھه‌وڵێکی زۆریش دراوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ھه‌نگاوی زۆر کاریگه‌ر بۆ پێشه‌وه نه‌نراوه و ئه‌و گرژیه ھه‌ر ماوه.
ده‌شڵیت: من بۆچونم ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرژیه ھی ھه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ نیه، به‌ڵکو ھی ھه‌لومه‌رجی پێش ئه‌مڕۆیه، ئه‌و گرژیه‌ی که ئێستا ھه‌یه، گرژیه‌که که ڕوویه‌کی تایبه‌تی خۆی ھه‌یه، که‌ڕه‌نگه بۆ دووساڵ مه‌وپێش بگه‌رێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌م ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندایه، ئه‌وکات لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌تواننن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵکه‌وه، کێشه‌کان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌و ده‌زانرێت که خه‌ڵک ده‌نگ به‌چی و به‌کێ ده‌دات.
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی: گۆڕان وه‌ک به‌شێک له‌سیاسه‌ته‌که‌ی خۆی، کۆمه‌ڵێک داواکاری پێشکه‌شکردوه ئه‌و داوایاریانه‌ی که پێشتا پێشکه‌شی ده‌کات، پێش ئَستاش ھه‌ر باسی کردوه، پێشکه‌شی کردوه واته ئه‌و سیاسته‌ی که ئێستا ھه‌یه‌تی درێژه‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووه، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که له‌ساڵانی ڕابردوو گرژی ھه‌بووه، ئه‌و گرژیه‌ش ھه‌مان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ھه‌مان سیاسیه‌تی ئێستا ھه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئێستا گۆران گرتویه‌تیه‌به‌ر، شتێکی تازه‌ی تێدانیه.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێن، ئه‌وا ئاڵۆزتر ده‌بێت.
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی
چاودێران ده‌ڵێن که ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستان، بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کانیانه‌وه‌و دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌که‌ن.
داواش ده‌که‌ن که گۆڕان ھه‌وڵنه‌دات دۆخه‌که ئاڵۆزتر بکات و پێداگیری له به‌یاننامه‌که‌ی نه‌کات، که داوای ھه‌ڵته‌کاندنی کۆی سیسیه‌می سیاسیی ھه‌رێم ده‌کات.
عارف قوربانی، وه‌ک چاودێرێکی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه که ده‌بێت ھه‌م گۆڕان و ھه‌م یه‌کێتی و پارتی گوێ بۆ یه‌کتر بگرن و یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ھه‌رێم ئاڵۆزتر نه‌بێت.
وتیشی: ناکرێت ھه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌نگه‌رێدابێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری، ئاماده نه‌بن، گفتوگۆ بکه‌ن، چونکه ئه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێنه دۆخێک دواجار خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌مان له‌ده‌ست بچێت، ھیچ زه‌مانێک نیه شتیکی له‌مه باشترمان ده‌ستکه‌وێت.
قوربانی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌شه ھێورنه‌بێته‌و،ه ئه‌و کاته مه‌ترسی سیاسی و گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌زمونی ھه‌رێمی کوردستان، چونکه له‌ئێستادا ھه‌لومه‌رجێکی سیاسی له‌ناوچه‌که به‌رێوه‌یه که باته‌نیا ئه‌و دیوه‌ی نه‌بینین که شه‌قامی ناره‌زی له‌میسر و تونس ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات بگۆرێت، بائه‌وه‌ش بینین که ڕه‌نگه ئه‌و کاریگه‌ریانه، دواجار به‌عاقارێکدا بڕوات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که ھه‌بێت.
عارف قوربانی، درێژه‌ی به قسه‌کانیداو وتیشی: پێویسته ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد بیر بکه‌ینه‌وه له‌م ھه‌لومه‌رجه سیاسییه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ھه‌لومه‌رجی سیاسی ناوحۆ بکه‌ین که ده‌ستکه‌وتی زیاتر بۆ میلله‌ته‌کانمان بھێننین.
گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لییه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، 29 مانگی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌وه، داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی کرد، که دواتر بوو به‌ھۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی و ناڕه‌زایه‌تی توندی جه‌ماوه‌ری و سیاسیی لێکه‌وته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوربوونی بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر داواکارییه‌کان دووباره کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌کاتیدایه که خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، بزوتنه‌وه‌که له به‌یاننامه‌که‌ی پاشگه‌زبێته‌وه‌و زیاتر بارودۆخه‌که ئاڵۆز نه‌کات.
چاودێرانی سیاسیی و شاره‌زایانی یاسایی، ده‌ڵێن که داواکارییه‌کانی گۆڕان بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت نایاساییه‌و پێچه‌وانی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، چاودێری سیاسی، به‌کوردستانی نوێی وت: بێگومان ھه‌ر شتێک که ئیسراری توند‌و تیژیتکرد، خراپه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی که گۆڕان ده‌ڵێت، کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بارزا و په‌یوه‌ندیه‌کان، چونکه ئه‌وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ھه‌موو حیوار وگفتوگۆیه‌که، دیاره گۆڕان به‌رنامه‌یه‌کیان ھه‌یه بۆ ئالۆزکردنی ئه‌و ڕه‌وشه.
شادمان ده‌شڵێت: گۆڕان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه نیه، ئه‌وه ڕه‌دفیعلی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه که ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیان کردوه به‌بیانوو، به‌بڕوای من گۆران ئۆپۆزسیۆنێکی محه‌لیه.
سه‌رچڵ محه‌مه‌د، بازرگانه له‌شاری سلێمانی، ده‌ڵێ له‌وه‌ته‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یاننامه‌که‌ی بڵاوکردوه‌ته‌وه، بازاڕی شێواندوه و نرخ خه‌ریکه به‌زر ده‌بێته‌وه، چونکه بازرگانه‌کان له‌وه ده‌ترسن دۆخه‌که تێکبچێت.

ژماره‌یه‌ك فروَكه‌وانی رژێمی پێشوو له كه‌ركوك و حه‌ویجه ده‌ستگیر ده‌كرێن
خه‌ندان ـ شه‌ماڵ فایه‌ق، هێمن ئه‌حمه‌د
له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو له كه‌ركوك و ناوچه‌ی حه‌ویجه ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌رپرسێكی ئه‌منی شاره‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌تێ ده‌ستگیر كردنه‌كه له لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی به‌غدا و ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
عه‌قید یادگار شكور به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی كه‌ركوك به سایتی "خه‌ندان"ی ڕاگه‌یاند؛ "له ڕووژانی 11،12،13/2ی ئه‌م مانگه و له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تدا له ناو شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ی حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وانی رژێمی پێشوو ده‌ستگیر كران و ئێمه‌ش وه‌ك سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی كه‌ركوك ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌مان ته‌نها تۆمار كردووه، به‌ڵام هۆی و بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له به‌غداوه‌یه و لای ئێمه نییه".
عه‌قید یادگار شكور وتیشی: "ژماره‌ی فرۆكه‌وانه‌ده‌ستگیركراوه‌كان (6) فرۆكه‌وانن و به پله جیاجیادا هه‌ر له پله‌ی مولازمه‌وه تا ده‌گاته‌وه پله‌ی عه‌میدیان تییدایه و شێوازی ده‌ستگیر كردنیان به شێوه‌ی "ئینزال" بووه له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی عیراقی و ئه‌مریك

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)