الأربعاء، 23 فبراير 2011
حكومه‌تی هه‌رێم، ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ی 17 شوبات خوێناوی راگه‌یاند
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی 17 شوباتی خوێناوی سلێمانی پێكیهێناوه ئاشكراكرد‌و، جه‌مال عه‌بدول كه‌سایه‌تی ناسراوو بێلایه‌نی سلێمانی وه‌ك چاودێری لیژنه‌كه دیاریكردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بریاره‌كه‌یه:
سه‌رۆكایه‌تی دیوان، فه‌رمانگه‌ی یاسایی به‌نووسراوی 2200 له 22/2/2011 ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه: به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی رۆژی 17/2/2011 شاری سلێمانی و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان و بارێكی نا ئارامی لێكه‌وته‌وه، بڕیارماندا:
یه‌كه‌م:
أ- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه به مه‌به‌ستی:
- كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری ته‌واو و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌رووداوی ئاماژه‌پێدراو و ده‌ست نیشانكردنی هۆكاره‌كانی روودانی.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای داموده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌ڵسانیان به‌ئه‌ركی رووبه‌رووبوونه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و رووداوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
- ده‌ست نیشانكردنی كه‌سانی سه‌رپێچیكار و كه‌م ته‌رخه‌م له‌رووداوه‌كان و حه‌واڵه‌كردنیان بۆ به‌رده‌م دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردن و سزادانیان به‌پێی یاسا.
ب- ته‌كلیفكردنی به‌ڕێز مامۆستا (جه‌مال عه‌بدول) سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوردستان وه‌ك چاودێری له‌لیژنه‌كه.
دووه‌م:
گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئاماژه‌پێدراوه ده‌بن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه و هه‌ریه‌كه له لیوا به‌ختیار تاهیر بابان و لیوا به‌هادین حه‌مه سه‌عید له وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌یان عه‌بدوڵڵا ره‌زا جێگری داواكاری گشتی و وشیار ره‌سوڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزه‌ران ئاراس قادر ساڵح و ده‌رسیم محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)