هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له‌گه‌ڵ گشت به‌یاننامه‌كاندا نیم
خه‌ندان ـ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر مامۆستای رۆژنامه‌نووسی له زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ی (گۆڕان)و وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا نییه‌و پێَیوایه زمانی دیبلۆماسی زۆری ماوه له‌م وڵاته‌دا پێبگات.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به سایتی (سبه‌ی)ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاندووه "ده‌ربڕینی لایه‌نه‌کان ده‌مانخاته قۆناغێكی زۆر سه‌یره‌وه، كه هێشتا شێوازی ده‌ربڕینی دیبلۆماسی و شێوازی ده‌بڕین و گوزارشت كردن له داوا هه‌قیقی و راستی روداوه‌كان زۆری ماوه له‌م وڵاته‌دا پێی بگات."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ) وتووه‌یه‌تی "ئێمه له‌كوردستانێكدا ده‌ژین که له قه‌یراندایه، له‌وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو پڕ نه‌وتدا ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، ده‌بێت رێز له كه‌مینه‌و زۆرینه بگیرێت."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه "ده‌بێت مه‌رجیه‌عیه‌تی هه‌مومان یاساكان و شه‌رعیه‌ته یاساییه‌کان بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌وڵێكی تر بده‌ین وڵاته‌كه‌مان توشی قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌كه‌ینه‌وه"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق