چاوپێكه‌وتنێكی رۆژمانه‌ی سه‌ن ده‌ركه‌وتووه زیۆنا 39 ژنی هێناوه و 94 منداڵی لێیان هه‌یه و 33 كچه‌زا و كوڕه‌زای هه‌یه و خاوه‌نی 14 بووكه (واته 14 كوڕی ژنیان هێناوه) و هه‌موویان پێكه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی 100 ژووری‌دا ده‌ژین كه پێكهاتووه له 4 نهۆم.
زیۆنا چانا له گوندێكی شاخاوی باكتوانگی سه‌ربه ناوچه‌ی میزۆرام كه هندیه سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێده‌ژین، ژیان به‌سه‌رده‌بات.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ییی سه‌ن- دا زیۆنا خۆی به‌پیاوێكی به‌خته‌وه‌ر ناساند و سوپاس و ستایشی خوای كرد كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین خێزانه له سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌دا و هه‌موو كاتێك سه‌رقاڵه.
زیۆنا یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی كه رێگه ده‌ده‌ن تا ده‌توانی ژن بێنی، ته‌نها له ساڵی رابردوودا 10 ژنی هێناوه و ئێستاش نه‌وه‌ستاوه له ژن هێنان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بچێته ئه‌مه‌ریكا بۆ ژن هێنان و ده‌ڵێت له گونده هه‌ژاره‌كان ده‌گه‌ڕێم و ده‌پرسم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به یارمه‌تیدانی ده‌ژمێرم.
رینكمینی ته‌مه‌ن 35 ساڵان كه یه‌كێكه له ژنه‌كانی زیۆنا ده‌ڵێت ئێمه هه‌موو رێزمان هه‌یه بۆ مێرده‌كه‌مان و به پیاوێكی ژیر و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز سه‌یری ده‌كه‌ین و خۆشمان ده‌وێت.
الأحد، 27 فبراير 2011
تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم
خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
بڕیاره ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاش سه‌ردانی بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌تڵانتیك له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه، بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێشده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه به‌سه‌ردانێك، بارزانی سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای كرد، له‌وانه ئیتاڵیا، كه میدالیای ئه‌تلانتیك-ی له‌لایه‌ن په‌یمانی ناتۆوه پێبه‌خشرا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌سایتی خه‌ندان-ی راگه‌یاند: كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌نیازه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم و چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌وێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سایتی خه‌ندان-ی وت: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی دێنێت".
وتیشی: "كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی زانیاری‌یان هه‌بێت، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات ئاشكراشیكرد، پێده‌چێت له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقدا كۆببنه‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تاووتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆزی هه‌رێمی كوردستان و پرسی خۆپیشاندانه‌كان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه ده‌بێت.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد
خه‌ندان-
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای شاری كه‌ركوك و ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ سایتی خه‌ندان، هه‌ردوولا به‌نیازی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكانی شاره‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێشده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك كۆببنه‌وه و پرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و شاره تاووتوێبكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، بارودۆخی شاری كه‌ركوك، ئاڵۆزیی و پشێوییان به‌خۆوه بینیی و له‌چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ی سه‌ر به شاره‌كه، به‌تایبه‌ت (حه‌ویجه و ریاز) به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینا و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و زۆربه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منی و حكومییه‌كانی ئه‌و ناحیانه‌یان سووتاند.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بیش لای خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌بێت كورد له‌ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس دووربخرێنه‌وه و 140یش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
پێشتر ژوورێكی عه‌مه‌لیاتیان پێكهێنابوو به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناله‌باری كه‌ركوك.

حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی 2011ی په‌سه‌ند كرد
خه‌ندان – له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
دواتر له ورده‌كاری ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر له ورده‌كاری ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)