الاثنين، 7 فبراير 2011
سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی خۆراكی هێزه‌كانی ناوخۆ ته‌نها فه‌رمانێكی وه‌زاری ماوه
خه‌ندان، ئارام غه‌فور ـ
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی خواردنی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆی له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كرد، ئه‌و فه‌رمانه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمیش ته‌نها فه‌رمانی ره‌سمی ماوه پێیده‌ربچێت.
بڕیاره بڕی 110 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی خواردن بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ سه‌رفبكرێت و له‌به‌ری خواردن ده‌یاندرێتێ، كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه پێشتر بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق سه‌رفده‌كرا، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌رێم لێی بێبه‌ش بوون.
لیوای پۆلیس عه‌بدوڵڵا خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ڕایگه‌یاند: كه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه مه‌بده‌ئییه‌ن په‌سه‌ند كراوه و ته‌نها چاوه‌ڕێی فه‌رمانی وه‌زارین به سه‌رفكردنی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ناوخۆدا.
وتیشی: "بڕیاره ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه 110 هه‌زار دیناره، له‌به‌رواری 1/9/2010 ه‌وه خه‌رجبكرێت و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بدرێت".
دوێنێ شه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌شنووسی بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراقی په‌سه‌ندكرد‌و بڕه پاره‌كه‌ی له (94) ترلیۆنه‌وه بۆ زیاتر له (96) ترلیۆن دینار زیادكرا.
لای خۆیه‌وه د.فازل نه‌بی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی خه‌ندان ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: بودجه‌ی گشتیی (2011)ی عێراق (96) ترلیۆن‌و (662) ملیار دیناره و دوای ده‌ركردنی نه‌فه‌قاتی سیادی‌و حاكمه (17%)ی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، كه كردوێتییه (11) ترلیۆن‌و (179) ملیار دینار.

كاروانی چاكسازی به‌رده‌وامه: حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین بریاری گرنگی ده‌ركرد
خه‌ندان ـ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركرد له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت.
بریاره‌كان بریتین:
-دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی راژه بۆ دامه‌زراندنی ها‌وڵاتیان به شێوه‌یه‌كی عادیل ودوور له مه‌نسوبییه‌تی حیزبی و هه‌روه‌ها به پێی پێویستی و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌كان.
- كردنی سۆران و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین به سێ یه‌كه‌ی ئیداری جیاواز بۆ ئاسانكاری هاولاَتیان ونه‌مانی رۆتینيات بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه.
-ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی به‌رگری شارستانی بۆ %100 زیادكرا و راگرایه‌تی كۆلیژی پۆلیسیش بۆ %90.
- هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابون و تاوتوێكردنی بودجه‌ی عێراق وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.

درێژبوون‌و كورتبوونه‌وه‌ی ددان
خه‌ندان ـ له‌و دیاردانه‌ی له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌ندا له‌ددانه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت درێژبوون‌و كورتبوونه‌وه‌ی ددانه، زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و دووانه ده‌كرێن، له نووسینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باسیانده‌كه‌ین‌و زانستییانه ده‌رباره‌ی هۆكار‌و چاره‌سه‌ره‌كانیان ده‌دوێین.
پووكانه‌وه‌ی شانه پاڵپشته‌كانی ددان
پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پووك گه‌شه‌ده‌كه‌ن، هێدی هێدی ئه‌و شانانه‌ی كه ددانیان ڕاگیركردووه ده‌پووكێنه‌وه، كه بریتیین له ئێسكی شه‌ویلگه‌و ڕیشاڵه ڕاگیركه‌ره‌كان، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ددانه‌كه له جێی خۆی ده‌جوڵێت‌و له چاڵه‌كه‌ی وه‌ده‌ردێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك درێژبوونی ددانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆچوونی پووك له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م پووكانه‌وه‌یه‌دا ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ناوچه‌یه‌كی زیاتر له ددانه‌كه، ئه‌مه‌ش وه‌ك درێژبوونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ كام له‌مانه درێژبوونه‌وه نییه.
هه‌ڵكێشانی ددان
ئه‌و كاته‌ی ددانێك هه‌ڵده‌كێشرێت وا ده‌زانن ته‌نیا ئه‌و ددانه له‌ده‌ستده‌درێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ددانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر‌و هه‌ردوو ته‌نیشتی زیانیان پێده‌گات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له كاتی داخستنی ده‌مدا دوو ددانی به‌رامبه‌ریه‌ك له شه‌ویلگه‌دا به‌یه‌ك ده‌كه‌ون، له‌كاتی هه‌ڵكێشانی یه‌كێكیاندا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری له داخستنی ده‌مدا به‌ر بۆشایی ده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا له‌جێی خۆی ده‌جوڵێت‌و له چاڵه‌كه‌ی وه‌ده‌ردێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك درێژبوونی ددان به‌رچاوده‌كه‌وێت.
كێمه توره‌كه
پاش ئه‌وه‌ی كلۆریی ددان درێژه ده‌كێشێت‌و له كرۆكی ددانه‌وه ڕووه‌و ڕه‌گ‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئێسكی شه‌ویلگه ده‌ڕوات، چالاكییه‌كانی به‌كتریا له‌وێدا ڕووده‌دات‌و ده‌ردراوه‌كانی به‌كتریا له‌نێو توره‌كه‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و له بۆشایی نێوان ئێسك‌و ماسولكه‌دا كۆده‌بێته‌وه، له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا هه‌ستی پێناكرێت، به‌ڵام له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كاندا ده‌بێته‌هۆی ئاوسانی ڕوو. ئه‌و توره‌كه‌یه له ده‌وری ڕه‌گی ددانه‌كه‌دا دروستده‌بێت‌و ده‌بێته‌هۆی جوڵاندنی، ئه‌مه‌ش كه‌مێك له چاڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ده‌ریده‌نێت‌و له كاتی داخستنی ده‌مدا نه‌خۆشه‌كه وا هه‌ستده‌كات درێژبووه.
خوارهاتنی ددان
ده‌رهاتنی ددان كۆمه‌ڵێك هۆكاری فسیۆلۆژی، میكانیكی‌و بۆماوه‌یی كۆنترۆڵی ده‌كات، له‌كاتێكدا ددانه‌كه نه‌یتوانی له ڕێڕه‌وی خۆیدا بێت، لاده‌دات‌و له ته‌نیشت ددانه‌كانی تردا سه‌ر ده‌ردێنێت، ئه‌مه‌ش زۆرجار وه‌ك درێژبوون ده‌رده‌كه‌وێت.
كه‌ڵبه
له ڕووی زانستییه‌وه ددانه‌كانی كه‌ڵبه درێژترین ددانی مرۆڤن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه ددانه‌كانی پێشه‌خڕێ پاش كه‌ڵبه‌كان دێنه ناو ده‌مه‌وه، هاووڵاتی واده‌زانێت ئه‌م ددانانه درێژن‌و زۆرجار داوا له پزیشك ده‌كه‌ن كه بۆیان كورت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بیرێكی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌ستكارییان ناوێت.
ددانی كه‌روێشكی
ناوه‌نده بڕه‌ڕه ددانه‌كان یه‌كه‌مین ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ویلگه‌ن كه له ده‌رهاتنی ددانه هه‌میشییه‌كاندا دێنه ناوده‌م، ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌ڵكیدا وه‌ك ددانی درێژ ده‌بینرێن‌و پێی ده‌ڵێن ددانی كه‌روێشكی، داواكاری بڕینه‌وه‌ی ئه‌م ددانه‌ش دیارده‌یه‌كی باوه كه له پزیشكی ددان ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستكاری ناوێت.
له ڕووی زانستییه‌وه درێژبوونه‌وه‌ی ددان هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكران له باوترینی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتی واده‌زانێت ددانه‌كه‌ی درێژبۆته‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێك هۆكاری كورتبوونه‌وه‌ی ددانن.
ته‌مه‌ن
ڕۆیشتنه سه‌ره‌وه له‌ته‌مه‌ندا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی ددانه‌كان دابخورێن، چونكه به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ددان هۆكاری له‌ده‌ستدانیه‌تی، ئه‌مه‌ش بڵاوترین هۆكاری كورتبوونه‌وه‌یه‌تی.
ددانه‌كیڕه
ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له هه‌ندێك كه‌سدا هه‌یه‌و شه‌وانه له كاتی نووستندا كیڕه‌ی ددانه‌كانیان دێت‌و له توڕه‌بوون‌و دڵه‌ڕاوكێدا جیڕه‌ی پێده‌كه‌ن‌و گازی له نینۆك‌و پێنووس پێده‌گرن، ده‌بێته‌هۆی كورتبوونه‌وه‌ی ددانه‌كان، ئه‌مه‌ش پتر له ددانه‌كانی پێشه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
كیمیكه له‌ده‌ستدانی ددان
له نووسینه‌كانی ژماره‌كانی پێشوودا، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا، ترشیی ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی ددان‌و پووك، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره له له‌ده‌ستدانی ڕووی ددان‌و كورتبوونه‌وه‌یدا، مژینی لیمۆ، خواردنه‌وه‌ی زۆری سركه‌و دڵه‌كزێ‌و ڕشانه‌وه له باوترینی ئه‌و هۆكاره كیمیاییانه‌ن كه ده‌بنه‌هۆی كورتبوونه‌وه‌ی ددان.
ددانه ده‌ستكرده‌كان
دروستكردن ددان گه‌ر زانستییانه ئه‌نجام نه‌درێت‌و ڕه‌چاوی توێكاری ددانه‌كان نه‌كرێت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك ددان له شه‌ویلگه‌یه‌كدا دروستده‌كرێن، به‌كارهێنانی هه‌ندێك مادده له‌م كاره‌دا، ده‌بێته‌هۆی داخورانی ددانه‌كانی به‌رامبه‌ریان‌و كورتبوونه‌وه‌یان.
پاش دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری كورتبوونه‌وه‌یان، پزیشكی ددان چاره‌سه‌ریان بۆ داده‌نێت‌و چاره‌سه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی ددانیش ته‌نیا خۆپاراستن‌و گوێڕایه‌ڵییه له ڕێنماییه به‌رده‌وامه‌كانی پزیشكی ددان.
هه‌فتانه
د.هه‌ڵگورد ساڵح
پزیشكی ده‌م‌و ددان

gihadsalih: ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێ...
gihadsalih: ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێ...: "خه‌ندان - ڕِۆژنامه‌ی ئاسۆ بڕیاره ئه‌مڕۆ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرا..."
ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
خه‌ندان - ڕِۆژنامه‌ی ئاسۆ
بڕیاره ئه‌مڕۆ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه كۆیانبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ كه‌وتوون یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاووتوێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌م دواییه بڵاویانمكرده‌وه و له نێوه‌نده سیاسی و ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو كه دوو دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و یاسایی هه‌رێمی كوردستانن و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه و ئازاده‌وه هاتوونه‌ته بوون.

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)