خه‌ندان - تایبه‌ت
به‌رپرسی به‌شی دۆكیومێنتاری و رۆژنامه‌نوسی دیاری كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
فرمان عه‌بدولره‌حمان، رۆژنامه‌نوس و به‌رپرسی دۆكیومێنتاری له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوێنێ به ته‌واوه‌تی وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا.
بۆ هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خه‌ندان په‌یوه‌ندی كرد به‌ناوبراو به‌ڵام وتی له‌م كاته‌دا ئاماده نییه لێدوان بدات.
فرمان جگه له‌و په‌ربرسیارێتیه ئاماده‌كار و پێشكه‌شكاری چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیكه بووه له‌و كه‌ناڵه.
پێشتریش چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی دیكه وازیانهێنا به‌هۆی یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه بۆ سیاسه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بێلایه‌ن نه‌بونی.
ده ست خوش
ردحذف