خه‌ندان - ڕِۆژنامه‌ی ئاسۆ
بڕیاره ئه‌مڕۆ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه كۆیانبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ كه‌وتوون یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاووتوێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌م دواییه بڵاویانمكرده‌وه و له نێوه‌نده سیاسی و ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتبوو داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو كه دوو دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و یاسایی هه‌رێمی كوردستانن و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه و ئازاده‌وه هاتوونه‌ته بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق