دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج بهرِێوهبهری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌و به‌فربارین رووی له‌هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت سلێمانی كردووه‌و بووه‌ته‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
وتیشی: ئه‌م شه‌پۆله 24 سه‌عات ده‌خایه‌نێت و جگه له‌بارینی به‌فر له‌ناو شاری سلێمانی له‌ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا رێژه‌ی بارینی به‌فره‌كه زۆرتره‌و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ی سه‌رماوسۆڵه رووبكاته هه‌رێم و ببێته‌هۆی دابارینی باران و به‌فر كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتربوونی كشتوكاڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی هاتووچۆی هه‌رێمیش داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ن زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن و خێرایی لێخورِینیان كه‌مبكه‌نه‌وه تا روداوی هاتووچۆی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له 48 سه‌عاتی رابردوودا له‌شاری سلێمانی به‌هۆی به‌ستنی شه‌قه‌مه‌كان و خلیسكانهوه چه‌ندین روداوی هاتووچۆ تۆماركراون و به‌هۆشیانه‌وه جه‌ندین كه‌س برینداربوون و زیانی ماددیشیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق