خه‌ندان - رۆژنامه‌ی ئاسۆ -
ڕێژه‌ی بارانبارین له شاری سلێمانی گه‌یشتۆته زیاتر له (215) ملم و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانیش پێشبینی ده‌كات كه شه‌پۆلی بارانه‌كه تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام بێت.
داراحه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به‌ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ به‌هۆی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌دوێنیوه له باكووری هه‌رێمه‌وه هاتۆته ناوچه‌كانمان بۆته هۆی بارینی باران و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ندێك شوێن بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێنێت، به‌جۆرێك كه به‌رزترین پله (6بۆ8) بێت و نزمترین پله‌ش (2) پله له‌ژێر سفره‌وه تۆماربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا دوێنێ زیاتر له (215) ملم باران له‌سنووری شاری سلێمانی باریوه و پێشبینی ده‌كرێت له‌م شه‌پۆله‌ش ڕێژه‌یه‌كی باش باران له ده‌شتاییه‌كان و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ببارێت و شه‌پۆله‌كه‌ش تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق