خه‌ندان -
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستاندا پێشبڕكێی imagine cup سازده‌كرێت كه سه‌رجه‌م زانكۆكان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
imagine cup بۆنه‌یه‌كی ساڵانه‌یه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ر ساڵێك له وڵاتێك ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌مساڵ پێشبڕكێكه له نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سازده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی به‌شداریی تێدا ده‌كات. پێشبڕكێكه ته‌كنۆلۆجیاكارانی لاو له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه كۆده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرانترین ئاسته‌نگه‌كانی جیهان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری.
به‌پێی پرێس كۆنفرانسێك كه له شاری هه‌ولێر له نێوان فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا ئه‌نجامدرا، ئه‌مساڵیش ئه‌و كێبڕكێیه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا سه‌رجه‌م خوێندكاره‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن، دواتر گروپی یه‌كه‌م به‌شدار ده‌بێت له كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌ی imagine cup له شاری نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كێبڕكێكه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری پرۆگرامسازی و گه‌شه‌پێدانی پڕگۆرامسازی و هه‌ر گروپێك چاره‌سه‌ری خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات و دواتر باشترین پرۆژه هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌شداربووان له تیمی چوار كه‌سی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ پێكدێن كه هه‌ڵده‌ستن بۆ نه‌خشه‌ڕێژكردنی سۆفتوێرێكی چاره‌سه‌ر و پێشكه‌شكردنی بۆ بابه‌تێكی ده‌ستنیشانكراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هه‌زاره‌ی سێیه‌م بۆ گه‌شه‌پێدان كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “The UN Millennium Development Goals” دایڕشتوون. ئامانجه‌كان بریتین له ١. كۆتاییهێنان به برسێتی و هه‌ژاریی؛ ٢. په‌روه‌رده‌ی جیهانی؛ ٣. یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زیی؛ ٤.
ته‌ندروستی منداڵ؛ ٥. ته‌ندروستی دایكایه‌تی؛ ٦. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئایدز/ڤایرۆسی HIV؛ ٧. توانای به‌رده‌وامبوونی ژینگه‌یی؛ ٨. هاوبه‌شیی (شراكه) جیهانی.
ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌شداریكردنیش، بۆتان مه‌حمود عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه ته‌كنۆلۆژیای زانیاری ڕایگه‌یاند؛ هه‌موو خوێندكارێك ده‌توانێت تاوه‌كو 1ی نیسانی 2011 پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كه‌ی بنێرێت بۆ ئیمه‌یڵی (info@krgit.org) و دواتر له 15ی نیساندا به‌شداربووان بانگێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌كادیمیای ته‌كنۆلۆژیای زیانیاریی تاوه‌كو پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات و دواتر باشترین پڕۆژه ده‌ستنیشان ده‌كرێت تاوه‌كو نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له بۆنه‌ی Imagine Cup 2011ی جیهانی له شاری نیویۆرك.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق