الخميس، 3 فبراير 2011
یه‌كێتی‌و پارتی‌و گۆڕان ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی
خه‌ندان، فوئاد هه‌ورامی ـ
له ئێستادا ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕۆڵی ناوبژیوانیی ده‌گێڕن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردووه بۆ ڕیكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌یانه‌وه.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سایتی (خه‌ندان)ی ڕاگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یه كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن بكات له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن‌و هێزێكی سیاسی‌دا، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی سیاسه‌ت‌و داخوازییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
هاوكات نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌وان ئاماده‌ن گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌یانه‌وه، به مه‌رجێك به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به سایتی (خه‌ندان)ی ڕاگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیی ئه‌نجامبده‌ن بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێم‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی، به‌ڵام دیار نییه كه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت‌و تا چه‌ند جدییه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ناڕوونه ئه‌و كێشه‌یه به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، به‌ره‌و خراپبوون یاخود به‌ره‌و باشبوون.
ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی: ئه‌مریكییه‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه له سنوورداركردن‌و په‌ره‌نه‌سه‌ندنی كێشه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی ئه‌مریكییه‌كان چاره‌سه‌رێكی كاتییه، بۆیه پێویسته كۆبوونه‌وه بكرێت‌و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و كێشانه.
سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت دوێنێ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: پێویسته به هه‌موولایه‌ك هه‌وڵبدرێت بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هێوربكرێته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا چاكسازیی بكرێت.
هاوكات كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاگه‌یاندووه: یه‌كێتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه: مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ڕه‌زامه‌ندیی پیشانداوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی هه‌رێم، به‌ڵام كات‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه دیارینه‌كراوه.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق