خه‌ندان، سامان سدیق –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوی كاندیدی ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و بڕیاره رۆژی شه‌ممه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كرد و له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی كۆبۆوه.
ئه‌بوبه‌كر وتیشی: "له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران ناوی كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داوه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه تائێستا به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن".
وتیشی: "مالیكی ناوی كاندیدی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی داوه‌ته نوجێفی له‌نێویاندا كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كاروباری ژنان".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆك وه‌زیران ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كردووه.
روونیشیكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه له په‌رله‌مان ئه‌و ناوانه بخرێنه‌ڕوو و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
له 21ی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2010دا مالیكی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كه له 38 وه‌زاره‌ت پێكدێت، پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد و خرایه‌ده‌نگدانه‌وه كه 9 وه‌زاره‌تیان به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌زیره‌كان په‌سه‌ندكران.
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی كه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی "ناوخۆ، به‌رگری، ئاسایشی نیشتیمانی، بازرگانی، كاره‌با، كاروباری ژنان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاشته‌وایی نیشتیمانی و شاره‌وانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق