خه‌ندان، ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم ـ
گرده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاره‌بای به‌رده‌وام‌و گشتیی هه‌یه، كه بڕه‌ی ده‌گاته (1.2) مێگاوات‌و ده‌كاته كاره‌بای زیاتر له (100) ماڵ.
به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمانی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی (خه‌ندان) پشتڕاست كرده‌وه‌و وتی "گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بای پێده‌درێت."
ئه‌و به‌رپرسه كه له‌به‌ر هه‌ستیاریی پۆسته‌كه‌ی، نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێته‌وه، روونیكرده‌وه كه ئه‌و گرده 4 محاویله‌ی هه‌یه‌و دوانیان ( 400 كه‌یڤی ئه‌ی)یه‌و دووانیشیان (250 كه‌یڤی ئه‌ی)یه‌و به هه‌ر چوار محاویله‌كه، (1) هه‌زار‌و (300) كه‌یڤی ئه‌ی-یه.
وتیشی كاره‌باكه‌یان له‌سه‌ر فیده‌ری (7)و بڕی كاره‌باكه‌یان له 100 ماڵ زیاتره‌و بڕی پێدانی كاره‌باكه‌ش 1.2 مێگاوات كاره‌با ده‌كات به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق