خه‌ندان –
نووسه‌رێكی كورد رایگه‌یاندووه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵكی به‌شخوراوی كوردستان، چونكه نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌شدارن له بردنی سامانی گشتی هاوڵاتیاندا.
عه‌تا قه‌ره‌داغی نووسه‌ر له وتارێكدا كه له ژماره 70ی گۆڤاری "سڤیل"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامییه‌كان خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردیان كردووه و جه‌ماوه‌ری بێزاریان ئیحتیواكردووه و له‌پێناوی هه‌ندێ دروشمی خۆیاندا به‌كاریان ده‌هێنن".
قه‌ره‌داغی نووسیویه‌تی: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێت ببێت به نوێنه‌ری خه‌ڵكی به‌شخوراو و سامان به‌فیڕۆدراوی كوردستان، چونكه نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕانیش به‌شدارن له بردنی سامانی گشتی هاوڵاتیاندا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان به‌گشتی وه‌كو نوخبه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی به مووچه‌ی به‌زر خانه‌نشین كراون و هی وایان هه‌یه رۆژێك كاری بۆ حكومه‌ت نه‌كردووه، كه‌چی به وه‌زیر خانه‌نشین كراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق