خه‌ندان، ئارام غه‌فور -
له‌بری ئه‌و مادانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پێدانی مانگانه‌ی خۆراكدا ده‌درێته هاوڵاتیان، پاره ده‌درێته هاوڵاتیان.
له‌به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كه له‌ماده خۆراكییه‌كاندا دروستبووه، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نیازه بڕیارێك ده‌ربكات به‌پێدانی پاره‌یه‌كی ره‌مزی به‌هاوڵاتیان.
عه‌باس عارف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای خۆراك له‌سلێمانی به‌سایتی خه‌ندان-ی وت: "بڕیاره به‌منزیكانه وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له‌جیاتی هه‌ر ماده‌یه‌كی خۆراك كه فه‌وتاوه، بڕێك پاره بدات".
وتیشی: "تائێستا بڕی ئه‌و پاره‌یه دیاری نه‌كراوه و ناشزانرێت ماوه‌كه‌ی له‌كه‌یه‌وه‌یه و چۆن ده‌بێت".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو، لیژنه‌كه به‌مزووانه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌بینای پارێزگای به‌غدا، نوری مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی له‌هاوڵاتیان بڕدراون و نه‌یاندراوه‌تێ، له‌جێگه‌ی پاره‌یان بۆ سه‌رفده‌كرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی مالیكی له‌كاتێكدایه كه به‌ها ئه‌عره‌جی ئه‌ندامی لیستی ئه‌حراری سه‌ر به سه‌در، رایگه‌یاند: ده‌بێت 15%ی پاره‌ی بودجه‌ی عیراق بدرێته هاوڵاتیان، كه 130 په‌رله‌مانتاری عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌درێته هاولاتیان ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ناده‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق